لە ئەمستەردام سێ رۆژ رێگە بە خۆپێشاندان نادرێت

09-11-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی پێنجشەممەی سەر هاندەرانی یانەی ماکابی تەلئەڤیڤی ئیسرائیلی، بەرپرسانی هۆڵەندا بۆ سێ رۆژ خۆپێشاندان لە ئەمستەردامی پایتەخت قەدەخە دەکات.
 
رۆژی هەینی 8ی تشرینی دووەمی 2024 فێمکا هۆڵسیما، سەرۆکشارەوانیی ئەمستەردام ئاماژەی بەوە کرد، بۆ سێ رۆژ رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت لە ئەمستەردام خۆپێشاندان و گردبوونەوە بکات.
 
قەدەخەکردنی خۆپێشاندانەکە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەستیپێکرد.
 
سەرۆکشارەوانیی ئەمستەردام باسی لە ‌هێرشی سەر هاندەرانی یانە ئیسرائیلییەکە کرد و گوتی، هاندەرانی ماکابی تەلئەڤیڤ "هێرشیان کراوەتەسەر و سووکایەتییان پێکراوە."
 
شەوی پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024 یاریی نێوان یانەی ماکابی تەلئەڤیڤ و ئەیاکس ئەمستەردام لە چوارچێوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە شاری ئەمستەردام بەڕێوەچوو.
 
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، رۆژێک پێش دەستپێکردنی یارییەکە، چەند هاندەرێکی یانە ئیسرائیلییەکە ئاڵای فەلەستین لەسەر دیواری ماڵێک لە ئەمستەردام دەهێننە خوارەوە.
 
ئەوەش نیگەرانیی بەشێک لە هاووڵاتیانی عەرەب، موسڵمان و لایەنگرانی فەلەستینی لە ئەمستەردام لێکەوتەوە و بووە هۆی ئەوەی لە دوای یارییەکە، چەندین کەس بە دروشمی "ئازادی بۆ فەلەستین" هێرش بکەنە سەر هاندەرانی یانە ئیسرائیلییەکە.
 
بەرپرسانی هۆڵەندا رایانگەیاند، 5 کەس رەوانەی نەخۆشخانەی کراون و 20 بۆ 30 کەسی دیکەش بە سووکی بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت