ترەمپ: نابێت ساڵانە 200 ملیار دۆلار بدەینە کەنەدا ئەگەر ویلایەتێکی ئەمریکا نەبێت

10-02-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە قسەکەی لە بارەی بوونی کەنەدا بە 51ـەمین ویلایەتی وڵاتەکەی، جیدییە. 
 
لە هەڤپەیڤینێکدا کە رۆژی یەکشەممە پەخشکرا، برێت بایەر، پێشكێشکاری کەناڵی فۆکس نیووزی ئەمریکی لە ترەمپی پرسی، 'ئایا باسوخواسی لکاندنی کەنەدا شتێکی جیدییە؟' ترەمپ لە وەڵامدا گوتی "بەڵێ، جیدییە."
 
ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، نابێت ساڵانە ئەمریکا 200 ملیار دۆلار بە کەنەدا بدات، مەگەر ببێتە ویلایەتێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 
 
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها باسی لەوە کرد، کەنەدا و مەکسیک وەک پێویست بەدەم مەرجەکانییەوە نەچوون تاوەکو رازیبێت گومرگ لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکانیان زیاد نەکات. 
 
مەکسیک و کەندا، گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی ئەمریکان.
 
ئەمریکا هیچ کات بە راستەوخۆ 200 ملیار دۆلاری بە کەنەدا نەداوە و مەبەست لە قسەکەی ترەمپ ئەوەیە، ناهاوسەنگی لە بازرگانیی نێوان ئەمریکا و کەنەدا هەیە.
 
ترەمپ پێیوایە، هەناردەی کەنەدا بۆ ئەمریکا 200 ملیار دۆلار لە هەناردەی ئەمریکا بۆ کەنەدا زیاترە، بۆیە پێویستە ئەو وڵاتە کاڵای زیاتر لە واشنتن بکڕێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە