جیهان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە: Julia Demaree Nikhinson/AP
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەوڵەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا بەردەوامن.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە رایگەیاندبوو، ئەم هەفتەیە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپی کۆدەبنەوە، بۆئەوەی گفتوگۆ لەسەر چۆنێتیی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا بکەن.
رۆژێک پێش ئەوە، رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی بڵاویکردبووەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کردووە بۆئەوەی باس لە ئاشتی بکەن.
ترەمپ لە کاتێکدا لەنێو فڕۆکە بەرەو نیو ئۆرلینز دەڕۆیشت، رەتیکردەوە قسە لەسەر ئەو دەنگۆیە بکات.
پرسیار لە ترەمپ کرا کە ئایا پێش دەستبەکاربوونی قسەی لەگەڵ پووتین کردووە یان نا؟ لە وەڵامدا گوتی، "کردوومە. با هەر ئەوە بڵێین کە کردوومە. چاوەڕێش دەکەم زۆر گفتوگۆی دیکە بکەین. پێویستە کۆتایی بە جەنگ بهێنین. کۆتایی دێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ