تۆڕێکی قاچاخچیی کورد لە فەرەنسا رووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە

10-02-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی فەرەنسا رایدەگەیێنێت، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی بەریتانیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی تۆڕێکی قاچاخچییەتی کردووە. تۆڕەکە پێنج کەس بوون و سێیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و پۆلیسێکیان بریندار کردووە. 
 
داواکاری گشتیی شاری دیژۆن لە فەرەنسا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، رووداوەکە ئەوکاتە روویداوە، پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک قاچاخچی لە شەقامی A31ـی شارەکە کردووە. 
 
ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن دەزگەی 'رووبەڕووبوونەوەی کۆچبەرانی نائاسایی' سەرپەرشتی دەکرا، کە دەزگەیەکی تایبەتە بە رووبەڕووبوونەوەی ئەو قاچاخچییانەی کە خەڵک لە فەرەنساوە دەگوازنەوە بەریتانیا. 
 
باندەکە لەلایەن پۆلیسەوە چاودێرییان کراوە و ئۆتۆمبێلێکییان پێبووە کە لە بەریتانیا تۆمارکراوە و کاژێر 1:00ـی بەیانی رۆژی شەممە [کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی هەمان رۆژ بەکاتی هەولێر]، ئەو کاتەی کە پۆلیس چاودێری ئۆتۆمبێلەکەی کردووە، دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلی قاچاخچییەکان دابەزیون و تەقەیان لە پۆلیس کردووە.
 
داواکاری گشتیی دیژۆن ئاماژە بەوەش دەکات، دوای ئەوای پۆلیس وەڵامی داونەتەوە، تۆمەتبارەکان هەڵاتوون و لە دووری چەند سەت مەترێک ئۆتۆمبێلەکەیان بەجێهێشتووە.
 
باندەکە لە پێنج کەس پێکهاتوون، پۆلیسی فەرەنسا یەکێک لە تۆمەتبارەکانی بە برینداری لە نزیک شوێنی رووداوەکە دەستگیرکرد و دواتریش رایگەیاند، سێ کەسی دیکەشی دەستگیر کردووە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن. 
 
داواکاری گشتیی دەشڵێت، لە رووداوەکەدا پۆلیسێکیش بریندار بووە، بەڵام برینەکەی قورس نییە و گوللە بەر قاچی کەوتووە.  
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە