لە چین رۆبۆتێک دروستکراوە لە پەرستگا یاری کۆنگفۆ دەکات

10-02-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، ژمارەیەک یاریزان سەرقاڵی یاری کۆنفون و بۆ هەر یاریزانێکیش رۆبۆتێک لەسەر شێوەی مرۆڤ هەمان جووڵەی یاریزانەکان دووبارە دەکەنەوە. 
 
رۆژی دووشەممە 9ی شوباتی 2026، ماو نینگ، گوتەبێژ لە وەزارەتی دەرەوەی چین لە ئێکس بڵاویکردەوە، "پرسیار دەکرێت کە ئایا هەموو چینییەکان کۆنگفو دەزانن؟ وەڵام: بەڵێ، تەنانەت رۆبۆتەکانیشمان". 
 
لەگەڵ نووسینەکەدا نینگ ڤیدیۆیەکیشی بڵاوکردووەتەوە کە ژمارەیەک یاریزانی یاری کۆنگفو لە هەرێمی هاینانی چین سەرقاڵی یاریکردنن. بۆ هەر یاریزانێکیش، رۆبۆتێک لەسەر شێوەی مرۆڤ هەیە کە پێیاندەگوترێت هیومانۆید رۆبۆت. 
 
چین گرنگیەکی زۆر بەدروستکردنی رۆبۆت، ژیری دەستکرد و تەکنەلۆژیا دەدات. بە گوێرەی میدیای چین، تەنیا پار نزیکەی 610 رێککەوتنی بازرگانی لە وڵاتەکەیان بۆ وەبەرهێنان لە پیشەسازی رۆبۆتیدا کراوە، کە ئەمە نزیکەی سێ هێندەی تەواوی پڕۆژەکانە بۆ وەبەرهێنان لەو بوارەدا لە ساڵی 2024دا. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ: ئێران بەڕێزەوە داوای 7 رۆژ مۆڵەتی کرد، من گوتم 10 رۆژتان پێدەدەم

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە تەواوەتی هێزی دەریایی و ئاسمانیی تارانی لەنێو بردووە. ترەمپ جەختی کردەوە، رێگە نادات هیچ "شێتێک" ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی و گوتی، سێ رۆژ زیاتر لەو مۆڵەتەی بە ئێران داوە کە داوا کراوە.