جیهان
بەپێی راپۆرتەکە، دانیمارک لەسەر ئاستی جیهان و ئیماراتیش لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست شەفافترینن. وێنە: Thomas Trutschel
رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی راپۆرتی تایبەت بە دۆخی گەندەڵی لە 182 وڵات و هەرێمی جیهان بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە. بە گوێرەی راپۆرتەکە، عێراق 136ەمین گەندەڵترین وڵاتی جیهانە، لە کاتێکدا ساڵی 2024 لە پلەی 140ەمیندا بوو. دانیمارک لەسەر ئاستی جیهان و ئیماراتیش لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست شەفافترینن.
رۆژی 10ی شوباتی 2026، رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی راپۆرتی نوێی خۆی سەبارەت بە گەندەڵی لە جیهاندا بڵاوکردەوە. رێکخراوەکە 182 وڵات و هەرێمی جیهانی پۆلێن کردووە و بۆ دیاریکردنی ئاستی گەندەڵیش خاڵی بە وڵاتەکان داوە. خاڵەکان لە سفرەوە بۆ 100ن؛ هیچ وڵاتێک نە 100ی پێدراوە و نە سفر.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، پێدانی خاڵ بە هەریەک لەو وڵاتانە بە پشتبەستن بە سێ ئاماری جیاواز بووە کە لە 13 راپرسی و لێکدانەوەی تایبەت بە گەندەڵی وەرگیراون. راپرسی و لێکدانەوەکانیش لەلایەن دامەزراوە و رێکخراو نێودەوڵەتییە باوەڕپێکراوەکانەوە کراون، لەوانە بانکی جیهانی و کۆربەندی ئابووری جیهانی.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، لە ساڵی 2012ەوە 32 وڵات "هەنگاوی گەورەیان" بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی ناوە.
دانیمارک شەفافترین وڵاتە
ئەم لیستەی خوارەوە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی جیهانە کە کەمترین گەندەڵیان تێدایە. ژمارەی تەنیشت ناوی وڵاتەکە ئەو خاڵانەیە کە هەریەکەیان بەدەستی هێناوە:
دانیمارک (89)
فینلاند (88)
سەنگاپوور (84)
نیوزیلاند (81)
نەرویج (81)
سوێد (80)
سویسرا (80)
لۆکسمبۆرگ (78)
هۆڵەندا (78)
ئەڵمانیا (77)
بە گوێرەی راپۆرتەکە، دانیمارک، فینلاند، سەنگاپوور و نیوزیلاند پێراریش هاوشێوەی پار بوون.
سوودانی باشوور زۆرترین گەندەڵیی تێدایە
ئەم لیستەی خوارەوە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی جیهانە کە زۆرترین گەندەڵیان تێدایە. ژمارەکەی تەنیشت ناوی وڵاتەکە ئەو خاڵانەیە کە بەدەستی هێناوە:
سوودانی باشوور (9)
سۆماڵ (9)
ڤەنزوێلا (10)
یەمەن (13)
لیبیا (13)
ئەریتیریا (13)
سوودان (14)
نیکاراگوا (14)
سووریا (15)
کۆریای باکوور (15)
لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئیمارات کەمترین و یەمەنیش گەندەڵترینە
لەنێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ناوچەکەدا عێراق لە پلەی 136ەمین، تورکیا 124ەمین، ئێران 153ەمین و سووریاش لە پلەی 172ەمیندا دێن.
عێراق بەراورد بە 2024 چوار پلە چووەتە پێشەوە. ئێران دوو پلە چووەتە دواوە. تورکیا 17 پلە چووەتە دواوە و سووریاش پێنج پلە چووەتە پێشەوە.
ئەم لیستەی خوارەوە ریزبەندی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ناوچەکەیە بۆ گەندەڵی. ژمارەکەی تەنیشت ناوی وڵاتەکە ئەو خاڵانەیە کە بەدەستی هێناوە. ژمارەکەی دیکەش پلەکەیانە لەسەر ئاستی جیهان:
ئیمارات (69) 21
ئیسرائیل (62) 35
قەتەر (58) 41
سعودیە (57) 45
عومان (52) 54
بەحرێن (50) 56
ئوردن (50) پلە: 56
ئەرمینیا (46) 65
کوێت (46) 65
تورکیا (31) 124
عێراق (28) 136
ئێران (23) 153
لوبنان (23) 153
سووریا (15) 172
یەمەن (13) 177
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ