بایدن: نەتەنیاهوو زیانی بۆ ئیسرائیل زیاترە وەک لە قازانج

10-03-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی جەنگی غەززە، بە ئاماژەکردن بە سیاسەتی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ شەڕ رایگەیاند، "زیانی لە قازانجی بۆ ئیسرائیل زیاترە."
 
بەهۆی گەمارۆ تووندەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەززە، دۆخیکی ناهەمواری مرۆیی لە غەززە دروستبووە. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە کردووە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل "مافی بەرگریکردن لە ئیسرائیلی هەیە،" بەڵام "پێویستە زۆر ئاگاداری ژیانی خەڵکی بێتاوان بێت."
 
لەبارەی سیاسەتەکانی نەتەنیاهوو بۆ شەڕ لە غەززە، سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە "زیانیان بۆ ئیسرائیل زیاترە وەک لە قازانج."
 
رەفەح کە ئێستا نزیکەی 1.5 ملیۆنی دانیشتووانە 2.4 ملیۆنییەکەی غەززەی تیا نیشتەجێیە، ماوەیەکە سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی دەکات.
 
بایدن پێیوایە "هیچ هێڵێکی سوور نییە لەوەی بیەوێت پێدانی هەموو جۆرێکی چەک بە ئیسرائیل بوەستێنێت، بەو شێوەیەش ئیسرائیل سیستمی بەرگریی ئاسمانیی (گومبەزی ئاسنین)یان نابێت بۆ خۆپاراستن."
 
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە بەنیازە سەردانی ئیسرائیل بکاتەوە، سەرۆکی ئەمریکا بە "بەڵێ" وەڵامی دایەوە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە کە بە بانگهێشتی فەرمی دەبێت یا نا.
 
ئەمریکا بە ملیاران دۆلار هاوکاریی سەربازی پێشکێشی ئیسرائیل دەکات، بەشێک لە چالاکوانان لەو وڵاتە و جیهان داوای راگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئیسرائیل دەکەن.
 
زیاتر لە پێنج مانگە جەنگی ئیسرائیل و غەززە بەردەوامە و ئیسرائیل بەبێ دەستپاراستن لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردوومان و تۆپبارانی غەززە دەکات. بەهۆی جەنگەکەشەوە تاوەکو ئێستا بەپێی تەندروستیی غەززە 30 هەزار و 800 کەس لە غەززە کوژراون، ئیسرائیلیش کوژرانی هەزار و 160 کەسی بە فەرمی راگەیاندووە.
 
حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023دا 250 کەسی لە ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل بە بارمتە گرت، ئیسرائیل لەو باوەڕەدایە کە 99یان هێشتا لە غەززەن و زیندوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.