رووداو دیجیتاڵ
ئەوانەی لە سویسران و مافی مانەوەی کاتییان هەیە، یان هێشتا وەریان نەگرتووە؛ حکومەتی ئەو وڵاتە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ئاسانکاریی نوێ دەکات بۆیان.
یەکێک لەو گۆڕانکارییانە ئەوەیە کە کۆچبەران ئاسانتر دەتوانن شوێنی ژیانیان بگۆڕن.
تاوەکو ئێستا گۆڕینی شوێنی ژیان لەنێوان کانتۆنەکانی سویسرادا بۆ ئەو کۆچبەرانەی مافی مانەوەی کاتییان هەیە، یان هەر نییانە، زۆر سەخت بوو.
لەمەودوا ئەگەر کەسێک لە کانتۆنێکی دیکە کارێک بدۆزێتەوە و بیسەلمێنێت کە زۆرتر لە 90 خولەک لە شوێنی کارەکەیەوە دوورە و ناتوانێت هاتوچۆ بکات، بۆی هەیە ماڵەکەی بباتە ئەو کانتۆنە.
جگە لەوەش، حکومەتی سویسرا دەیەوێت چیدیکە بۆ کارکردنی کاتی پێویست نەکات ئەو کۆچبەرانە داوای رێگەپێدان لەلایەن حکومەتەوە بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ