رۆژانە نزیکەی 200 بەریتانی لە فڕۆکەخانەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان

10-05-2024
رووداو @Rudawkurdish
شەقامی شارێکی بەریتانیا
شەقامی شارێکی بەریتانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی داتاکانی یەکێتیی ئەورووپا، دەردەکەوێت، رۆژانە نزیکەی 200 هاووڵاتیی بەریتانیا لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپاوە دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان.
هۆکارەکەشی ئەوەیە؛ هاووڵاتییانی بەریتانیا زۆر ئاگایان لە رێساکانی پاش برێگزیت نییە، کە یەکێتیی ئەورووپا بەسەریاندا جێبەجێی دەکات.
ئەگەر دەتەوێت یەکێک نەبیت لەو نزیکەی 200 کەسەی رۆژانە دەگەڕێندرێنەوە، دوو شت کۆنترۆڵ بکە:
یەکەم: پاسپۆرتەکەت نەوەک لەو کاتەی دەچیتە نێو یەکێتیی ئەورووپاوە، بەڵکو لەو رۆژەی بەنیازی بگەڕێیتەوە، دەبێت هێشتا شەش مانگی مابێت بەسەربچێت.
دووەم: نابێت ئەو کاتەی دەچیتە نێو یەکێتیی ئەورووپا، پاسپۆرتەکەت لە 10 ساڵ کۆنتر بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە