ڤیدیۆ: ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەنێو ماڵەکەیدا دەکوژرێت

10-05-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ساتی دەرگەکردنەوەی ئەفسەرەکەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، لە ڤیدیۆکە سکرینشۆت کراوە.
ساتی دەرگەکردنەوەی ئەفسەرەکەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، لە ڤیدیۆکە سکرینشۆت کراوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ڤیدیۆی ساتی کوشتنی ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەلایەن پۆلیسێکەوە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەو وڵاتە، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فلۆریدا تازە ڤیدیۆی کاتی کوشتنەکەی بڵاوکردووەتەوە، لەکاتێکدا 3ی ئەم مانگە روویداوە.
 
رووداوەکە چۆن روویداوە؟
 
ژنێک تەلەفۆن بۆ پۆلیسی فلۆریدا دەکات و سکاڵا دەکات کە دراوسێیەکی دەنگی بەرزە و بێزاریان دەکات، پۆلیسێک دەچێتە شوێنەکە، قسە لەگەڵ ژنەکە دەکات، دواتر لە دەرگەی ماڵێک دەدات کە گوایە دراوسێ بێزارکەرەکەیە.
 
ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەر لەگەڵ دەرگەکردنەوە، پۆلیسەکە خاوەن ماڵەکە دەکوژێت، بەبێ ئەوەی داوای دەستبەرزکردنەوە یان کەوتنە سەرزەوی لێ بکات.
 
ئەگەرچی خاوەن ماڵەکە، بەگوێرەی ڤیدیۆکە، وادیارە دەمانچەیەکی بەدەستەوەیە، بەڵام تەقەی پێناکات؛ دەستبەجێ دەکەوێتە سەرزەوی و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
 
کێ کوژراوە؟
 
دواتر دەرکەوت، ئەوەی کوژراوە، ئەندامێکی هێزی ئاسمانیی ئەمریکایە بەناوی رۆجەر فۆرتسۆن، کە تەمەنی 23 ساڵە.
 
بنەماڵەی فۆرتسۆن سکاڵایان هەیە و پێیانوایە ئەو پۆلیسە بە هەڵە لە دەرگەی ماڵی کوڕەکەیانی داوە و رێگەی نەداوە روونکردنەوە بدات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە