کارەبا لە فڕۆکەخانەیەکی ئەمریکا بڕا و رادارەکەی وەستا

10-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتدارانی شاری نیووارک لە ویلایەتی نیوجێرزی رایانگەیاند، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نیووارک لیبێرتی کارەبا بڕاوە و سیستمی رادارەکەی وەستاوە.
 
فڕۆکەخانەی نیووارک یەکێکە لەو سێ فڕۆکەخانە گەورەیەی کە سەر بە گەورەشارەوانیی نیویۆرکن و رۆژانە خەڵکێکی زۆر لێیەوە گەشت دەکەن.
 
بەگوێرەی کارگێڕیی فڕۆکەوانیی فیدراڵی (FAA)، پچڕانێکی "پەیوەندی و کارەبا لە فڕۆکەخانەکە روویداوە کە کاریگەری لەسەر خشتەی گەشت و سیستمی راداری فڕۆکەخانەکە کردووە. بڕانی کارەباکە 90 چرکەی خایاندووە."
 
کارگێڕی FAA رایگەیاند، رۆژی 28ـی نیسان هەمان کێشە لە فڕۆکەخانەکە روویدا و دەیان گەشت هەڵوەشێندرانەوە یان دواخران.
 
کارگێڕی فڕۆکەوانی رایگەیاند، گەشتەکان بۆ نیووارک کەمتر دەکەنەوە بۆ ئەوەی رێگە لە کێشەی زیاتر بگرن؛ هەروەها رایانگەیاند، سیستمی پەیوەندیی فڕۆکەخانەکە باشتر دەکەن و بەرەو پێشی دەبەن.
 
بەهۆی کێشەکەی رۆژی هەینیی فڕۆکەخانەی نیووارک، 137 گەشت هەڵوەشێنرانەوە و 320 گەشتیش دواخران.
 
کارۆلاین لێڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەوە "لەکارکەوتن"ـێکی کاتی بوو و خەریکن کار لەسەر چاککردنەوەی دەکەن.
 
لێڤیت گوتی، ئامانجیان ئەوەیە تاوەکو کۆتایی هاوین، کاتی نوێکردنەوەی سیستمی پەیوەندیی فڕۆکەخانەکە تەواو بکەن. 
 
گوتەبێژەکە ئیدارەی پێشووی جۆ بایدنی بە "هۆکار"ـی ئەو کێشە ناوبرد و گوتی، ئەوان هەنگاوی پێویستیان بۆ چاککردنەوەی نەناوە.
 
رۆژی 7ـی ئایار شۆن دەفی، وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەر سیستمێکی کۆنتڕۆڵی فڕۆکەخانەیەک پێویستی بە نوێکردنەوە بێت، لە چوار ساڵدا کار لەسەر هەموویان دەکەن.
 
بەرپرسانی فڕۆکەوانی و گواستنەوە دەڵێن، بەشێک لە ‌هێڵەکانی فڕۆکەخانەکانی فیلادێلفیا و نیویۆرک، کە ئەو فڕۆکەخانەیەی نیووارکیش دەگرێتەوە، لە مس دروستکراون و بەسەرچوون. ئیدارەی فڕۆکەوانی رایگەیاند، لەبری مس کێبڵی فایبەر ئۆپتیک بۆ فڕۆکەخانەکان جێگیر دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.