بەریتانیا هاووڵاتییەکی دیکەی ئێرانی دەستگیر دەکات

10-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت، وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەکی دژە تیرۆر، هاووڵاتییەکی دیکەی ئێرانییان دەستگیر کردووە.
 
رۆژی هەینی 09-05-2025 پۆلیسی گەورەشارەوانیی لەندەن رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 31 ساڵەی ئێرانییان لە باکووری رۆژئاوای شارەکە دەستگیر کردووە.
 
پۆلیس گوتی، رۆژی 3ـی ئەم مانگەش سێ هاووڵاتیی دیکەی ئێرانی دەستگیرکرد کە تاوەکو 17ـی ئایار دەستبەسەر دەبن. مانگی پێشووش پێنج هاووڵاتیی دیکەی ئێرانی دەستگیرکران.
 
ئەوکات دۆمینیک مۆرفی، سەرۆکی بەشی دژەتیرۆری پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، "ئەمە لێکۆڵینەوەیەکی خێرایە و بە چڕی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی لە نوێترین زانیاری ئاگاداریان بکەینەوە".
 
ئەو بەرپرسەی بەریتانیا گوتی، "لێکۆڵینەوەکان لە قۆناخی سەرەتادان. بەدوای چەندین رێگەی دیکەدا دەگەڕێین بۆ دۆزینەوەی هەر هۆکارێک لەبارەی ئەو گرووپە".
 
دوێنێ پێنجشەممە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە وڵاتەکەی دەستی لەو پلانەدا هەبێت و گوتی، "ئێران بە هەموو شێوەیەک رەتی دەکاتەوە دەستی لەو پلانانەدا هەبووبێت، بە بەریتانیامان گوتووە کە ئێمەش دەتوانین لە لێکۆڵینەوەکەیان یارمەتییان بدەین."
 
ئێران داواشی کردووە زانیارییان لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتییانەی پێبدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت