بەڤیدیۆ؛ بە گولـلە لە ملی لایەنگرێکی ترەمپ دەدرێت

10-09-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چارلی کێرک، چالاکڤان، سیاسەتڤان و نووسەری راستڕۆ؛ کە لە هەمان کاتدا پشتیوانێکی سەرەکیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە، لە زانکۆیەکی ئەمریکا گوللـە لە ملی درا و بریندارکرا.
 
رۆژی چوارشەممە 09-10-2025 چارلی کیرک لە زانکۆی یوتا ڤالی لە شاری ئۆرێم لە ویلایەتی یوتا، گوتارێکی بۆ کۆمەڵێک ئامادەبوو دەخوێندەوە، لەکاتی قسەکردن تەقەی لێکرا و خوێن لە ملی چۆڕا.
 
تاوەکو ئێستا زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی ئاشکرا نەکراوە.
 
کریستین نێڵسن، پۆلیسی زانکۆی یوتا ڤالی گوتی: "ئێمەش تەقەمان کرد، داوامان لە خەڵک کرد خۆیان حەشاربدەن."
 
دۆناڵد ترەمپ لە تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە: "پێویستە هەموومان نزا بۆ چارلی کێرک بکەین، کە تەقەی لێکراوە. ئەو بە هەموو شێوەیەک کەسێکی ناوازە بوو، خودا رەحمی پێبکات."
 
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، پێدەچێت کێرک بۆ چەند هەزار کەسێک قسە بکات، لەوکاتەدا دەنگی یەک تەقە دێت و خوێن لە ملی ئەو چالاکڤانە دێتە خوارەوە.
 
بەگوێرەی پۆلیس، کەسێک دەستگیرکراوە. جەیسن شافێتز، ئەندامی پێشووی کۆنگرێسی ئەمریکا کە لەو کۆبوونەوەیە بەشداربوو، بە فۆکس نیوزی گوت، کاتێک کێرک وەڵامی پرسیاری خەڵکی داوەتەوە، تەقەی لێکراوە.
 
شافێتز گوتی: "پرسیاری یەکەم لەسەر ئایین بوو. نزیکەی 15-20 خولەکێک قسەی کرد. پرسیاری دووەم لەسەر رەگەزگۆڕاوەکان و ئەوانەی تەقە لە خەڵک دەکەن بوو، لەو نێوەندەدا، دەنگی تەقە هات. من چارلیم لێدیاربوو، بەڵام ناتوانم بڵێم خوێنم دیت یان نا. خەڵکێکی زۆر هاواریان لێ هەستا."
 
کێرکی تەمەن 31 ساڵ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سیاسەتی ئەمریکا هەبوو، یارمەتیی زیادبوونی دەنگی ترەمپی دا لەنێو دەنگدەرانی گەنجی وڵاتەکە، ئەمەش یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کۆمارییەکان هاتنەوە دەسەڵات.
 
چارلی فۆڵۆوەرێکی زۆری لەسەر ئینستاگرام و یوتیوب هەبوو، پشتگیریی لە سیاسەتی دژە کۆچبەری و بانگەشەی ئایینی مەسیحی دەکرد.
 
 
ئەو چالاکڤانە لە ساڵی 2012 رێکخراوی قازانجنەویستی (تێرنینگ پۆینت TPUSA) دامەزراند، کە برەو بە سیاسەتی پارێزگاران دەدات.
 
کێرک لە ساڵی 2021 ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئێریکا فرانتزڤێ، براوەی شاجوانی ئەریزۆنا 2012 پێکهێنا. کچێک و کوڕێکی هەیە. هەروەها 
نووسەری پێنج کتێبە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.