جیهان
ژنێک خواردن بۆ منداڵەکانی ئامادە دەکات لە کاتێکدا ئاوارە بوون، بەهۆی بەردەوامبوونی توندوتیژی لەنێوان یاخیبووانی M23 و سوپای کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ (FARDC)، لە شاری گۆمای کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، لە 2ی شوباتی 2025. وێنە: Reuters
رووداو دیجیتاڵ
لە کاتێکدا لە چەند دەیەی رابردوودا رێژەی هەژاری لە جیهاندا کەمیکردووە، بەڵام هێشتا ملیۆنان خێزان لە سەرانسەری جیهاندا بە کەمتر لە 3 دۆلار لە رۆژێکدا دەژین. رێژەکە لە سووریا زیاتر لە 16٪یە.
راپۆرتێکی دامەزراوەی "ڤیژواڵ کاپیتالیست" بە پشتبەستن بە داتاکانی بانکی جیهانی 2024 ئاشکرای دەکات، کیشوەری ئەفریقا، بەتایبەتی باشووری بیابانی گەورە، گەورەترین ناوەندی هەژارییە لە جیهاندا.
لەم ناوچەیەدا زیاتر لە 559 ملیۆن کەس لەژێر هێڵی هەژاریدان، کە دەکاتە 45.5%ی کۆی دانیشتووانی ناوچەکە.
کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بە رێژەی 85.3% لە پلەی یەکەمی جیهاندایە، دوای ئەویش مۆزەمبیق، مالاوی، بوروندی و زامبیا دێن، کە رێژەکانیان لە 70% تێپەڕ دەکات.
لە دەرەوەی ئەفریقاش، وڵاتانی وەک سووریا بە رێژەی 16.5% و فلیپین بە 11.5% لە لیستی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین هەژارییان تێدایە.
ئەم ژمارانە ئەوە دەردەخەن کە هەژاریی سەخت چیتر تەنیا کێشەیەکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو بابەتێکی جیهانییە، کە کاریگەری لەسەر گەشەپێدان، سەقامگیری و کۆچبەری هەیە.
ئەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی دانیشتووانیان بە کەمتر لە 3 دۆلار لە رۆژێکدا دەژین:
کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ: 85.3%
مۆزەمبیق: 82.2%
مالاوی: 75.4%
بوروندی: 74.2%
زامبیا: 71.7%
ئەفریقای ناوەڕاست: 71.6%
نیجەر: 60.5%
ئۆگەندا: 59.8%
زیمبابۆی: 49.2%
کینیا: 46.4%
هیندۆراس: 17.0%
سووریا: 16.5%
فلیپین: 11.5%
مۆریتانیا: 10.2%
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ