نیودلهی؛ تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو 8 کوژراوی لێکەوتەوە

10-11-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی هیندستان رایانگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێزی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نیودلهی پایتەختی هیندستان، بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم 8 کەس و برینداربوونی 19 کەسی دیکە.
 
رۆژی دووشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2025، پۆلیس راگەیێندراوێکی سەرەتایی بڵاوکردەوە.
 
پۆلیس وردەکاریی لەبارەی هۆکار و سرووشتی تەقینەوەکە نەداوە، بەڵام پشتڕاستی کردەوە کە تیمەکانی بەڵگەی تاوان و یەکەکانی دژەتیرۆر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە. 
 
تەقینەوەکە لە ئێوارەدا روویدا، کە هاوکاتە لەگەڵ کاتی گەڕانەوەی هاووڵاتییان لە کارەکانیان و گەیشتن بە لووتکەی قەرەباڵخیی هاتووچۆ. رووداوەکە لە نزیک وێستگەیەکی میترۆ لە گەڕەکی دلهی کۆن روویدا، کە بە بازاڕە میللییەکانی و کوچە تەسکەکانی ناسراوە.
 
ئەی کەی مالیک، جێگری بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی نیودلهی، ئاماری قوربانییەکانی پشتڕاستکردەوە و گوتی، "بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسانی نەخۆشخانە، تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی 8 کەس پشتڕاستکراوەتەوە و 19 برینداریش، لەژێر چاودێریی پزیشکیدان."
 
ساتیش گۆلچا، کۆمیسیاری پۆلیسی نیودلهی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە نزیک شوێنی رووداوەکە بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە ئۆتۆمبێلێکی خاو لە ترافیک لایتێکدا وەستابوو کاتێک تەقینەوەکە روویدا. هێزی تەقینەوەکە بووە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی دیکەی نزیکی زیانێکی زۆریان بەرکەوێت و ئاگریان تێبەربێت." 
 
بەهۆی ئاگرەکەوە لانیکەم شەش ئۆتۆمبێلی دیکە و چەندین تاکسیی سێ تایە (ئۆتۆ ریکشۆ) بەتەواوی سووتان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.