گۆرانیبێژێک لە ناشڤیڵ فرۆشگەیەکی بێ بەرامبەر دادەنێت

10-12-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گۆرانیبێژێکی شاری ناشڤیڵی ویلایەتی تێنسیی ئەمریکا، لە فرۆشگەیەک بێ بەرامبەر یاری و بوکەڵە دەبەخشێت، ئەوەش بۆ دڵخۆشکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان لە کاتێکدا کە سەری ساڵ نزیکدەبێتەوە.
 
براد پایزلی، ئەستێرەی ناوداری بواری گۆرانیی کەنترییە، کە جۆرێکە لە میوزیکی فۆلکلۆری ئەمریکی. کیمبەرلی ویلامزی هاوژینیشی ئەکتەرێکی سینەماییە. هەردوو هونەرمەندەکە بڕیاریانداوە دوو رۆژ لە فرۆشگەیەک لەسەر ئەرکی خۆیان دیاری بە 400 خێزان بدەن.
 
دیارییەکان پێکدێن لە یاریی منداڵان، ڤیدیۆ گەیم، بوکەڵە، سکوتەر، جلوبەرگ، مەیکاپ و ئامێرەکانی میوزیک.
 
پایزڵی دەڵێت، هەستێکی خۆشە کە بتوانیت ئەو دیارییە بۆ منداڵەکەت بکڕیت کە حەزی لێیەتی، نەک شتێک کە بە دڵی نەبێت.
 
گۆرانیبێژەکە دەشڵێت، بەو کارەی توانیویەتی ژمارەیەکی زۆری خێزانەکان ئاسوودە بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.