دلاوەر ئاژگەیی: لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئەوروپا بەڵێنی پشتگیریی زیاتر بە کوردستان دەدات

11-01-2024
سیروان عەباس
ناتالی لوازۆ، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی ئەوروپا و دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا.
ناتالی لوازۆ، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی ئەوروپا و دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاندووە کە هەڵکەوتەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمنییەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەوروپا "گرنگە" و بەڵێنیدا پشتگیریی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.
 
رۆژی پێنجشەممە، 11-01-2024، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ ناتالی لوازۆ، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل کۆبووەوە. دلاوەر ئاژگەیی بە رووداوی راگەیاند، "ئامانج لە دیدارەکە پێدانی زانیاری بوو لە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بۆچوون و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
 
دلاوەر ئاژگەیی گوتی، "هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، دادگەی فیدراڵی، پرسی بودجە و قووتی گەلی کوردستان و چەند تەوەرێکی دیکە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بوون."
 
بە گوتەی دلاوەر ئاژگەیی، ناتالی لوازۆ، کە پێشتر وەزیری کاروباری ئەوروپا بووە لە حکومەتی فەرەنسا، بەڵێنیداوە پشتگیریی هەرێمی کوردستان بکات، چونکە بە گوتەی ئەو، ناوچەیەکی گرنگە بۆ ئەمنییەتی رۆژهەڵاتی نێوەراست و ئەوروپا، هەروەها بەڵێنیدا لە ئاستی پەرلەمانی ئەوروپا پشتگیریی زیاتری هەرێمی کوردستان بکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە