بەریتانیا وڵاتینامە ناداتە ئەو کەسانەی لەمەودوا بە نایاسایی دەچنە وڵاتەکەوە

12-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
 رزگارکردنی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز. وێنە: Ben STANSALL / AFP
رزگارکردنی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز. وێنە: Ben STANSALL / AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا تۆمەتبار دەکرێت بەوەی بە بێدەنگی رێگری لە هەزاران پەناخواز دەکات کە داواکاری بۆ وەرگرتنی وڵاتینامە پێشکەش بکەن. بەپێی بڕیارەکەی حکومەت، ئەگەر کەسێک بە بەلەمی بچووک یان خۆشاردنەوە لەنێو ئۆتۆمبێل چووبێتە وڵاتەکە، چی دیکە وڵاتیانامەی پێنادرێت. 
 
بڕیارەکە لەلایەن پارتی کارەوە پاڵپشتی دەکرێت. ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێش 10ـی شوباتی ئەم ساڵ چوونەتە ئەو وڵاتە و لەدوای ئەو رێککەوتەوە داواکاری بۆ وەرگرتنی وڵاتینامە پێشکەش دەکەن. 
 
پەناخوازەکان کە بە نایاسایی دەچنە ئەو وڵاتە، ئەگەر بشتوانن مافی نیشتەجێبوون بەدەستبهێنن، حکومەت وڵاتینامەیان پێنادات.  
 
ئەنجوومەنی پەنابەران رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوە بە نزیکەیی 71,000 کەس دەگرێتەوە کە بە سەرکەوتوویی داواکاریی مافی پەنابەرییان پێشکەش کردووە، بەڵام رێگرییان لێ دەکات داوای وڵاتینامەی بەریتانی بکەن. پارێزەرێکی دیاری کۆچبەرانیش، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەمە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.
 
ئەو پێشهاتە وەک نوێترین بەڵگە سەیر دەکرێت کە دەریدەخات حکومەتەکەی کیەر ستامه‌ر "هەڵوێستێکی تووندی" لەسەر پرسی کۆچبەران گرتووەتەبەر.
 
لە بڕیارەکەدا هاتووە: "هەر کەسێک لە 10ی شوباتی 2025ـەوە داواکاری بۆ وەرگرتنی وڵاتینامە پێشکەش بکات و، پێشتر بە شێوەیەکی نایاسایی هاتبێتە نێو بەریتانیا، راستەوخۆ داواکارییەکەی رەت دەکرێتەوە، بەبێ گوێدانە ئەو ماوەیەی کە بەسەر هاتنە نایاساییەکەیدا تێپەڕیوە."
 
زۆربەی ئەو کەسانەی کە بە بەلەمی بچووک و رێگەکانی دیکەی قاچاخ دەچنە نێو بەریتانیا، لە کۆتاییدا مافی پەنابەرییان پێدەدرێت. زۆرینەی ئەوانەی مافی پەنابەرییان پێدراوە، لە کۆتاییدا داوای وڵاتینامەی بەریتانی دەکەن. داواکردنی وڵاتینامەی بەریتانیش 1630 پاوەندی دەوێت بۆ هەر داواکارییەک و، هیچ مافێکی تانەدان لە بڕیاری رەتکردنەوەی نییە.
 
حکومەتی بەریتانیا پێی وایە کە تۆمارەکانی لەسەر پرسی کۆچبەران دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ هێشتنەوەی دەنگەکانی پارتی کرێکاران کە لەوانەیە لەلایەن پارتی ریفۆرمەوە دەنگەکانیان ببرێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئالبین کورتی، سەرۆکوەزیرانی کۆسۆڤۆ. وێنە: REUTERS/Valdrin Xhemaj

کۆسۆڤۆ دەچێتەپاڵ ئەو وڵاتانەی دیپۆرتکراوان لە ئەمریکا وەردەگرن

بەرپرسانی کۆسۆڤۆ دەڵێن، حکومەتی وڵاتەکەیان دەستی بە وەرگرتنەوەی ئەو پەناخوازانە کردووە کە ئەمریکا دیپۆرتیان دەکاتەوە. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، کۆسۆڤۆ لەنێوخۆی وڵاتەکەی رووبەڕووی ئاڵنگاری بووەتەوە و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ئەمریکا زۆر باش نین