ترەمپ: رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئۆباما لەگەڵ ئێران یەکێک بوو لە گەمژانەترین مامەڵەکان

11-02-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئیدارەی پێشووی وڵاتەکەی و رایدەگەیێنێت، ئۆباما و بایدن بەهۆی مامەڵەیان لەگەڵ ئێران "دێوەزمەیەکیان" دروستکردووە؛ دەشڵێت: "ئێرانییەکان زۆر گەمژە دەبن ئەگەر رێککەوتن نەکەن."
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی، رەخنەی تووندی لە باراک ئۆباما و جۆ بایدن گرت و بەوە تۆمەتباری کردن، بەهۆی جۆری مامەڵەکردنیان لەگەڵ دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، دۆخێکی خراپیان دروستکردووە.
 
ترەمپ گوتی: "ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی [سەردەمی ئۆباما] لەگەڵ ئێران کرا، یەکێک بوو لە گەمژانەترین مامەڵەکان کە تاوەکو ئێستا بینیبێتم."
 
ساڵی 2015 وڵاتانی 5+1 رێککەوتنێکیان لەبارەی پرسی ئەتۆمی لەگەڵ تاران واژۆ کرد، بەڵام ساڵی 2018 ترەمپ تاکلایەنە لە رێککەوتنەکە کشایەوە.
 
سەبارەت بە ئەگەری رێککەوتنی نوێیش لەم خولەی سەرۆکایەتییەیدا، دۆناڵد ترەمپ پێیوایە تاران دەیەوێت رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بکات و دەڵێت: "زۆر گەمژە دەبن ئەگەر ئەوە نەکەن."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە جەنگی حوزەیرانی 2025ـیش کرد و گوتی: "ئێمە جاری پێشوو توانای ئەتۆمیی ئەوانمان لەناوبرد، دەبێت ببینین ئایا ئەمجارەش وێرانکاریی زیاتریان بەسەردا دەهێنن یان نا."
 
هەرچەندە ترەمپ دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە "زۆر ناڕاستگۆ" وەسفکرد، بەڵام جەختی کردەوە لەگەڵ رێککەوتنێکدایە مەرجەکەی بریتی بێت لە "بێ چەکی ئەتۆمی و بێ مووشەک."
 
لێدوانەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە، بڕیارە لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی "بنەماکانی دانوستاندن لەگەڵ ئێران"؛ نەتەنیاهوو ئەو بنەمایانەی بە گرنگ ناوبرد بۆ هەر کەسێک کە ئاشتی و ئاسایشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەوێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی

پێنتاگۆن تاوتوێی ناردنی 10 هەزار سەربازی دیکە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات

ئەگەر دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی بدات، دەکرێ 10 هەزار سەربازی دیکەی ئەمریکا رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکرێن. ئەو کات ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بۆ نزیکەی 67 هەزار سەرباز بەرز دەبێتەوە