سەرۆکی فەرەنسا: پەرلەمان مانگی ئایار بڕیار لەسەر دەرمانی خۆکوژی دەدات

11-03-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، پەرلەمانی وڵاتەکەی لە مانگی ئایاری 2024دا بڕیار لەسەر "دەرمانی خۆکوژی" دەدات.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، "مانگی ئایاری ئەم ساڵ پڕۆژەیاسایەک دەچێتە پەرلەمان بۆ بڕیاردان لەسەر رێگەپێدانی دەرمانی خۆکوشتن."
 
ماکرۆن لە وەڵامی ئەوەی کێ دەتوانێت دەرمانەکە بەکاربهێنێت، گوتی، "تەنیا کەسانی پێگەیشتوو کە خاوەن بڕیاری خۆیان بن، نەخۆشییەکی درێژخایەن و بێ چارەسەریان هەبێت، هەروەها نەخۆشییەکیان هەبێت کە ئازاری بەرگەنەگیراو بێت، دەتوانن دەرمانی خۆکوشتن بەکاربێنن."
 
دەرمانی خۆکوژی بریتییە لە پێدانی دەرمانێکی دیاریکراو کە لەلایەن حکومەتەوە رێگەپێدراوە بە کەسێک بۆ ئەوەی بە ویست و بڕیاری خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت. مەرجە پڕۆسەکە لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشکدا بەڕێوەبچێت.
 
دەرمانەکە لە نەمسا، بەلجیکا، کەنەدا، ئەڵمانیا، لوکسەمبۆرگ، هۆڵەندا، نیوزیلاند، پورتوگال، ئیسپانیا، سویسرا، 10 ویلایەتی ئەمریکا و ئوستورالیا یاساییە و رێگەپێدراوە.
 
بە گوێرەی یاسای دەرمانی خۆکوژی، کەسی وەرگر دەبێت بەدەستی خۆی دەرمانەکە بخوات.
 
هەرچی لەبارەی "دەرزی کوشتنی بەزەیی/میهرەبانی"ـیە کە پێی دەگوترێت "یوسەنەیزیا" لەلایەن پزیشکێکەوە لە نەخۆشێک دەدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی نەخۆشەکە کە نەخۆشییەکی هەبێت چارەسەری نەبێت یان ئازاری زۆربێت و بەرگەی نەگرێت؛ یان ئەگەر نەخۆشەکە لە کۆما بێت.
 
بابەتی یوسەنەیزیا و دەرمانی خۆکوشتن مشتومڕێکی زۆری لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و ئاییندا بەدوای خۆیدا هێناوە و ساڵانە هەوڵێکی زۆر دەدرێت بۆ بنبڕکردن و بە نایاساییکردنی.
 
یوسەنەیزیا وشەیەکی یۆنانییە و بە مانای "مردنی باش" دێت. ئەو دەرزییە لە هەریەک لە بەلجیکا، کەنەدا، کۆڵۆمبیا، لوکسەمبۆرگ، هۆڵەندا، نیوزیلاند، پورتوگال، ئیسپانیا و ئوستورالیا رێگەپێدراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.