تاڵیبان یاریی شەتڕەنجی لە ئەفغانستان قەدەخەکرد

11-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتدارانی تاڵیبان بڕیاریاندا یاریی شەتڕەنج لە ئەفغانستان قەدەخە بکەن و دەڵێن: "بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، شەتڕەنج قومارە."
 
رۆژی یەکشەممە، 11-05-2025، ئەتاڵ ماشوانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش لە ئەفغانستان رایگەیاند: "لە شەریعەتی ئیسلام، شەتڕەنج بە قومار هەژمار دەکرێت. چەند تێبینییەکی ئایینی لەسەر یاریی شەتڕەنج هەن، تاوەکو هەموو تێبینییەکان پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، یاریی شەتڕەنج لە ئەفغانستان هەڵدەپەسێردرێت."
 
لەوکاتەوەی تاڵیبان لە 2021 دەستی بەسەر وڵاتەکەدا گرتووە، یاسای تووندی لە ئەفغانستان جێبەجێکردووە.
 
ماشوانی گوتی، نزیکەی دوو ساڵە فیدراسیۆنی شەتڕەنج هیچ پاڵەوانێتییەکی فەرمی رێکنەخستووە، ئەوان لەسەر ئاستی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنەکە چەند کێشەیەکیان هەیە.
 
عەزیزوڵڵا گوڵزادە، لە کابوولی پایتەخت کافتریایەکی هەیە کە چەند ساڵێکە چەند پاڵەوانێتییەکی نافەرمیی شەتڕەنجی لێکراوە. گوڵزادە رەتیکردەوە هیچ قومارێک کرابێت و گوتی: "لە وڵاتانی دیکەی زۆرینەی موسڵمان ئەو یارییە رێگەپێدراوە."
 
ئەو هاووڵاتییە ئەفغانستانییە گوتی، رێز لە بڕیارەکە دەگرێت بەڵام ئەوە زیان بە کارەکەی دەگەێنێت. "خەڵک دەهاتن یارییان دەکرد و چاییان دەخواردەوە."
 
دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان لە چەند ساڵی رابردوو وەرزشی دیکەشیان قەدەخەکردووە و ژنانیش لە هەموو وەرزشێک بێبەشکراون. پار تاڵیبان یاریی (شەڕکردنی سەربەخۆ MMA)ـی قەدەخەکرد و رایگەیاند، یارییەکە "زۆر تووندوتیژە و لە رووی شەریعەتەوە کێشەیە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.