پرۆفیسۆرێکی ئەمریکی 100 رۆژ لەژێر ئاودا مایەوە

11-06-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پرۆفیسۆرێکی زانکۆ لە ئەمریکا، 100 رۆژ لەژێر ئاودا مایەوە؛ بەوەش بووە یەکەم کەس کە زۆرترین ماوە لەژێر ئاودا مابێتەوە. 
 
دکتۆر جۆزێف دیتوری، پرۆفیسۆر لە زانکۆی باشووری فلۆریدا، لە قووڵایی 9 مەتر لە رووباری کیی لاگۆ لە فلۆریدا مایەوە و ناوی چووە کتێبی گینسەوە و بووە یەکەم کەس کە ماوەی 100 رۆژ لەژێر ئاودا مابێتەوە.
 
جۆزێف،  دەڵێت ئامانجی سەرەکی لە مانەوەی لەژێر ئاو بۆ ئەو ماوە درێژە، ئەوە بووە؛ ویستوویەتی تاقیکردنەوە لەسەر جەستەی خۆی بکات و بگاتە ئەو ئەنجامەی؛ وەرگرتنی ئۆکسجین لەژێر پەستانی زۆر، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ رێگەگرتن لە نەخۆشییەکانی پێست و پیربوون.
 
جۆزێف بە میدیا ئەمریکییەکانی راگەیاندووە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، مانەوەی لەژێر ئاو بۆ ئەو ماوە درێژە، بووەتە هۆی ئەوەی خەوی باشتر بێت و رێژەی کۆلیسترۆل لە جەستەیدا رێک ببێتەوە. 
 
ئەو پرۆفیسەرە کوخێکی تایبەت لەژێر رووبارەکە بەتەنیا ماوەتەوە و لەمانەوەیدا لەژێر ئاو، زیاتر لە 60 کەس سەردانیان کردووە، بەڵام نەیتوانیوە لەگەڵ کەسیاندا قسە بکات، کە هاتە دەرەوەش گوتی "هەست دەکەم 10 ساڵ گەنجتر بوومەتەوە". 
 
پرۆفیسۆرە ئەمریکییەکە زیاتر دەڵێت: گەڕان بەدوای هەر شتێکی نوێ، هەمیشە بە دۆزینەوەی کەسی و پیشەیی خۆت کۆتایی دێت. ئەم ئەزموونە منی زۆر گۆڕیوە و گەورەترین هیوام وایە کە ئیلهامبەخش بووبم بۆ نەوەی نوێ و توێژەران، شەش مانگی پێویستە بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر ئەو داتایانە بکرێت کە لە گەشتەکەمدا لەژێر ئاو بەدەستمهێناون و ئەنجامی کۆتایی لەسەر گەشتەم لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە کۆنفراسی ساڵانەی پزیشکی لە سکۆتلاند ئاشکرا دەکەم.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.