55 کەس بەهۆی ئاگرەکەی هاوای گیانیان لەدەستداوە

11-08-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
وێرانکاریی دوای سوتانەکە. وێنە: AFP
وێرانکاریی دوای سوتانەکە. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسانی ویلایەتی هاوایی ئەمریکا دەڵێن، ئاگری دارستانەکانی دوورگەی ماوی لە ویلایەتەکە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە،  تائێستاش 55 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسیش بێسەروشوێنن. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 10ـی ئابی 2023 جۆش گرین، حاکمی ویلایەتی هاوای رایگەیاند: "ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ بینیمان کارەساتە، لەوانەیە گەورەترین کارەساتی سرووشتی بێت لە مێژووی هاوای." ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئاگرەکە لە دارستانەکانەوە بەرەو ئاوایی تەشەنەی کردووە و جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی گەورەی مادیشی بەدوای خۆیدا هێناوە. 
 
بەگوتەی بەرپرسانی دوورگەکە زیاتر لە 80٪ـی ناوچە گەشتیارییەکان سووتاون و نزیکەی هەزار و 700 باڵەخانەش بەهۆی ئاگرەکەوە وێران بوون. هەروەها زیاتر لە 11 هەزار دانیشتووی دوورگەکە بێ کارەبا بوون. 
 
جۆن پێلێتێر، بەرپرسی پۆلیسی دوورگەی ماوی دەڵێت، تائێستا 55 کەس بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون. 
 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە گوتارێکیدا لە واشنتن رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی تیمی فریاگوزاری رەوانەی ویلایەتی هاوای دەکات و گوتیشی: "ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ بەپرسانی هاوای کاردەکەین و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین."
 

هەبوونی گەردەلوول و بایەکی بەهێز بووەتە هۆی ئەوەی ئاگرەکە بەئاسانی تەشەنە بکات و نەتواندرێت بەخێرایی کۆنترۆڵ بکرێت. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای نیشتمانیی ئاگرکوژێنەوەی ئەمریکا، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 32 هەزار ئاگر لە تەواوی ئەمریکا کەوتوونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.