لە مالیزیا هەر کەسێک هێمای هاوڕەگەزخوازی ببەستێت، 3 ساڵ بەند دەکرێت

11-08-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەپرسانی مالیزیا رایدەگەیێنن کە هەرکەسێک کاتژمێری رەنگاورەنگ بە رەنگەکانی هاوڕەگەزخوازی لەدەست بکات یاخود بیفرۆشێت، بۆ ماوەی سێ ساڵ بەند دەکرێت. کاتژمێرەکە بەگوتەی بەپرسانی مالیزیا هێمای هاوڕەگەزخوازانە و "زیان بە رەوشتی کۆمەڵگە دەگەیێنێت".
 
رۆژی پێنجشەممە، 10ـی ئابی 2023، وەزارەتی ناوخۆی مالیزیا لە هەڵمەتێکدا بۆ سەر ئەو فرۆشگەیانەی کاتژمێری دەستی دەفرۆشن، 11 فرۆشگەی داخست کە جۆرە کاتژمێرێکیان دەفرۆشت هێمای هاوڕەگەزخوازەکانی لەسەر بوو. 
 
وەزارەتی ناوخۆی مالیزیا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "هەرکەسێک هەر کەل و پەلێکی تایبەت بە هاوڕەگەزخوازان چاپ بکات، هاوردە بکات و بەرهەمبهێنێت یاخود خاوەندارێتی بکات بۆ ماوەی سێ ساڵ بەند دەکرێت و بە بڕی 4,375 دۆلاری ئەمریکیش سزا دەدرێت."
 
لە مالیزیا، کە نزیکەی 65٪ـی دانیشتووانەکەی موسڵمان، 18٪ـی بوزی، 9٪ـی کریستیان و 6٪ـی هیندۆسن؛ لە ساڵی 2021ـەوە هاوڕەزخوازی بە یاسای قەدەخەکراوە و دیاردەیەکی نامۆیە لەلای مالیزییەکان. 
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی مالیزیادا هاتووە: "حکومەتی مالیزیا پابەندە بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو کەرستانەی کە زیان بە رەوشتی کۆمەڵگە دەگەیێنن."
 
لە هەڵمەتی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەدا بۆ سەر فرۆشگەکان، 172 کاژێر کە بایی 14 هەزار دۆلار بووە دەستیبەسەردا گیراوە.
 
هاوکات، ئەو کۆمپانیایەی کە کاژێرەکانی دروستکردووە سکاڵای دژی حکومەتی مالیزیا تۆمارکردووە و ئاماژە بەوە دەکات کە کاتژمێرەکان "هیچ هێمایەکی هاوڕەگەزخوازیان لەسەر نییە و تەنیا بۆ جوانی دروستکراون".
 
ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە هەڵبژاردن لە شەش هەرێمی مالیزیا بەڕێوەدەچێت و ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا رووبەڕووی رەخنەی توندی ئۆپۆزیسۆنی وڵاتەکە بووەتەوە بەوەی کە رێکاری پێویستی بۆ پاراستنی بەهاکانی ئیسلام نەگرتووەتە بەر و بەوەش حکومەتەکەی ئەنوەر دەیەوێت ئەو گومانانە بڕەوێنێتەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بە گوژمەی 901 ملیار دۆلار پەسند کرد و رەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپی کرد؛ پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.