ئەم ساڵ لە بەنگلادیش 364 کەس بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستداوە

11-08-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەنگلادیش دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 78 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بوون؛ لەو ژمارەیەش 364 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 

بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە 23 هەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەکاتێکدا مانگی حوزەیران 43 هەزار و 854 کەس تووشی نەخۆشییەکە ببوون. ئامارەکە نیشانی دەدات کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە 100 کەس لەو وڵاتە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا ژمارەکە ساڵی رابردوو 281 بووە. 
 
بە گوێرەی بەرپرسانی تەندروستیی بەنگلادیش، توشبووانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ و کەرەستەی تەندروستییەوە دۆخیان خراپە. محەممەد نیەتوزەمان، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ماغدا لە داکای پایتەختی بەنگلادیش دەڵێت، بەشێكی زۆر لەو کەسانەی دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە گیان لەدەست دەدەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ناتوانن خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێویستیان پێشکێش بکەن. 
 
پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن، وەرزی بارانبارین لە بەنگلادیش بە تایبەت لە مانگی ئابدا گەورەترین هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیە، ئەوەش لە کاتێکدایە خەڵکێکی زۆر لە دەرەوەی ماڵن و کار لە پڕۆژە جیاوازەکاندا دەکەن؛ باس لەوەش دەکەن، تەنیا بە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و کارکردنی پێکەوەیی دەتوانن رووبەڕووی نەخۆشییەکە ببنەوە. 
 
تای خوێنبەربوون بە چەندین رێگە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دەکرێت مرۆڤ بە سووکی تووشی بێت و لە زۆر باریشدا دەیکوژێت. 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێژەی مردن لەنێو تووشبووان 10٪ بۆ 40٪ـە. بە گوێرەی سەنتەری پاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، لە جیهاندا ساڵانە نزیکەی 400 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەبن و نزیکەی 21 هەزار کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیان لەدەست دەدەن. 
 
ڤایرۆسەکە لە رێگەی ئاژەڵ و مێشوولەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ کە رێگەکانی گواستنەوە بریتین لە:
 
- لەکاتی پێوەدانی مێشوولەیەکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
- لەکاتی کوشتنی مێشوولەیەکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵێکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
- لەکاتی بەرکەوتن بە ئاژەڵێکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
- خواردنی گۆشتی ئاژەڵێکی هەڵگری ڤایرۆسەکە
- بەریەککەوتن لەگەڵ کەسێکی تووشبوو
- بەریەککەوتن لەگەڵ جرج و مشک

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رۆبۆتەکان لە رۆژێکدا دەتوانن 1,200 مەتر دووجا پاکبکەنەوە.

چین؛ رۆبۆتی سپایدەرمان بۆ خاوێنکردنەوەی باڵەخانە بەرزەکان بەکاردەهێنرێت

زانایانی چین نەوەیەکی نوێی رۆبۆتیان دروستکردووە کە وەک پیاوی جاڵجاڵۆکە (سپایدەرمان) بە باڵەخانە بەرزەکاندا سەردەکەون و جامەکان خاوێن دەکەنەوە؛ ئەم تەکنەلۆژیا نوێیەش بە مەبەستی نەهێشتنی مەترسییەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران پەرەی پێدراوە.