ترەمپ پێشبینی 'گفتوگۆیەکی بنیاتنەر' لەگەڵ پووتین دەکات

11-08-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێشبینی دەکات "گفتوگۆیەکی بنیاتنەر"ـی لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی، ڤلادیمیر پووتین هەبێت و، ناڕازیبوونی خۆی لە بەرامبەر گوتەکانی زیلینسکی بۆ سازشکردن لەسەر خاک دەربڕی. 
 
رۆژی دووشەممە، 11ـی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن گوتی، "قسە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین دەکەم و پێی دەڵێم، دەبێت کۆتایی بەم جەنگە بهێنیت." هەروەها گوتی: "حەز دەکات زۆر زۆر بەپەلە ئاگربەستێک رابگەیێندرێت."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، راستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین، کە بڕیارە رۆژی هەینی لە ویلایەتی ئالاسکا بەڕێوەبچێت، پەیوەندی بە زیلینسکی و سەرکردەکانی دیکەی ئەورووپاوە دەکات.
 
ترەمپ گوتی: "کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ زیلینسکی و پووتین دەبێت، یان زیلینسکی، پووتین و من. ئەگەر پێویستیان بێت، من لەوێ دەبم."
 
ترەمپ نەیشاردەوە کە "کەمێک نیگەران بووە" بەوەی زیلینسکی گووتوویەتی پێویستی بە ڕەزامەندیی دەستووری هەیە بۆ سازشکردن لەسەر خاکی وڵاتەکەی. 
 
ترەمپ گوتی، "مەبەستم ئەوەیە، ئەو رەزامەندیی هەیە بچێتە جەنگ و هەمووان بکوژێت. بەڵام پێویستی بە رەزامەندییە بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی خاک بکات؟ چونکە هەندێک ئاڵوگۆڕی خاک روودەدات."
 
ترەمپ سەبارەت بە ئەنجامی لووتکەکەی ئالاسکا گوتی، لە ماوەی دوو خولەکی یەکەمی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین دەزانێت کە ئایا دەکرێت رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا بکرێت یان نا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.