هاوژینەکەی بۆ کامالا هاریس: تۆ دیبەیتەکەت بردەوە

11-09-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوای دیبەیتی سەرۆکایەتی، هاوژینی کامالا هاریس ستایشی کرد و پێی گوت: "تۆ بردتەوە." ئەو هەروەها رایگەیاند: "دەبێت ئەو وزەیە تاوەکو 55 رۆژی دیکە هەڵبگرین بۆ ئەوەی کامالا ببێتە سەرۆکی داهاتوو."
 
رۆژی چوارشەممە، 11-09-2024 دەگ ئێمهۆف، هاوژینی کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا، راستەوخۆ لە شاری فیلادێلفیا بینەری دیبەیتی نێوان هاوژینەکەی و دۆناڵد ترەمپ بوو. دوای تەواوبوونی دیبەیتەکە دەگ لەگەڵ هاریس لە دەرەوەی هۆڵەکە یەکدییان بینی و بە هاریسی گوت: "تۆ دیبەیتەکەت بردەوە. هێشتا هیچمان نەبردووەتەوە، پێویستە ئەم وزەیە لەگەڵ خۆمان هەڵبگرین و بە هەموو خەڵکی پیشان بدەین، لەوانەش دۆناڵد ترەمپ کە هاریس چ جۆرە سەرکردەیەکە."
 
ئەمڕۆ دووەم دیبەیتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 2024 بەڕێوەچوو. یەکەم دیبەیت لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیران لە نێوان ترەمپ و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکادا کرا. دوای ئەوەی بایدن لە رکابەرییەکە کشایەوە و پشتگیریی لە کامالا هاریسی جێگری کرد، ئەمڕۆ هاریس یەکەم دیبەیتی خۆی بەرامبەر ترەمپ کرد. 
 
هاوژینی هاریسی 59 ساڵ گوتیشی: "ئەم سەرکەوتنە بۆ 55 رۆژی داهاتوو هەڵدەگرین، بۆ ئەوەی کامالا هاریس وەک سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بانگبکەم."
 
دیبەیتە 90 خولەکییەکەی نێوان دوو بەربژێرەکە لە شاری فیلادێلفیا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا بەڕێوەچوو و کەناڵی ABC نیوز پەخشی کرد. لە رووبەڕووبوونەوە گرنگەکەدا هەردوو بەربژێر باسیان لە چەندین پرسی پەیوەیست بە ئەمریکا و جیهان کرد و چەند جارێکیش هاریس بە ترەمپی گوت: "درۆ دەکات."
 
ترەمپ بەراورد بە دیبەتی یەکەم کەمتر هێرشی کرد و کامالا هاریسیش زۆر لەسەرخۆ و متمانەبەخۆ دەرکەوت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.