بایدن: هاریس سەلماندی ئەو باشترین بژاردەیە

11-09-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا دڵی بە ئاستی جێگرەکەی لە دیبەیتی سەرۆکایەتی خۆشە و دەڵێت، "سەلماندی کە ئەو باشترین بژاردەیە."
 
رۆژی چوارشەممە 11-09-2024 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "ئەمریکا ئەمشەو ئەو سەرکردەیەی بینی کە من بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو کارم لەگەڵ کردووە. هاریس زۆر لە ترەمپ باشتر بوو."
 
ئەمڕۆ دیبەیتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەنێوان کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو. لەوبارەوە، بایدن نووسیویەتی، "جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەلماندی کە ئەو باشترین بژاردەیە بۆئەوەی سەرکردایەتیی نەتەوەکەمان بکات. ئێمە ناگەڕێینە دواوە."
 
لە دیبەیتە 90 خولەکییەکە، هاریسی دیموکرات و ترەمپی کۆماری گفتوگۆی چەندین مژاریان کرد، لەوانەش ئابووری، کۆچبەران، جەنگی غەززە و ئۆکراینا، لەباربردنی منداڵ و چەندین پرسی دیکە.
 
بەگوێرەی راپرسییەکی نافەرمی، دوای دیبەیتەکەیان، هاریس 45%ی دەنگەکان و ترەمپیش 39%ی بەدەستهێناوە؛ هەروەها 22%ی بینەران رایانگەیاندووە کە هیچکامیان نەیانتوانیوە پلانێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات بخەنەڕوو.
 
دوای تەواوبوونی دیبەیتەکە، تیمی بانگەشەی هاریس داوای دیبەتێکی دیکەیان کرد کە لە مانگی تشرینی یەکەم و پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکرێت.
 
جێن ئۆمەیڵی دیلۆن، سەرۆکی تیمی بانگەشەی هاریس گوتی، "لەنێوان چوونە پێش لەگەڵ هاریس و گەڕانەوە دواوە لەگەڵ ترەمپ، پێویستە خەڵکی ئەمریکا بزانن چی هەڵدەبژێرن؟ ئەمریکییەکان ئەمشەو ئەوەیان بینی و پێویستە دیبەیتی دووەمیش بکرێت. کامالا هاریس ئامادەیە، ئەی دۆناڵد ترەمپ."
 
دۆناڵد ترەمپ دوای دیبەیتەکە رایگەیاند، "ئەوان دۆڕاون، بۆیە داوای دیبەیتێکی دیکە دەکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.