کوشتنی چارڵی کیرک و لێکەوتەکانی

11-09-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کوشتنی چارلی کیرک، چالاکڤانی راستڕۆ و نەرتیخوازی ئەمریکی و لایەنگری سەرسەختی سەرۆکی ئەمریکا، بە خاڵێکی وەرچەرخان لە زیادبوونی تووندوتیژیی و تیرۆری سیاسیی نێو کۆمەڵگەی ئەمریکا دادەنرێت و هەندێک لە شارەزایان پێیانوایە، ئەو رووداوە، وڵاتەکە بەرەو وێرانکاریی زیاتر دەبات و هانی پشێوی زیاتریش دەدات.
 
کیرک، چالاکڤانێکی دیاری ئەمریکا و لایەنگرێکی سەرسەختی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و دامەزرێنەری گرووپی خوێندکارانی نەریتخواز بەناوی "خاڵی وەچەرخان لە ئەمریکا" بوو. 
 
ئەو چالاکڤانە سەرقاڵی قسەکردن بوو بۆ نزیکەی سێ هەزار کەس لە زانکۆی یوتا ڤالی کاتێک بە گولـلە لە ملی دراو لەسەر کورسییەکەی کەوتەخوارەوە.
 
پۆلیس تاوەکو بەیانی پێنجشەممە، نزیکەی 24 کاژێر لەدوای هێرشەکە، کەسیان دەستگیر نەکردووە و تەقەکارەکە هێشتا نەدۆزراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی دوو گومانلێکراو دەستگیر کرابوو، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەرکەتووە هیچیان پەیوەندییان بەو تاوانەوە نەبووە و ئازاد کراون. 
 
کیرک، تەمەنی 31 ساڵ بوو. سەرنجی ملیۆنان گەنجی ئەمریکی بۆ بنکەی لایەنگرانی ترەمپ کە بە کۆمەڵگەی  ماگا "MAGA"  (دووبارە ئەمریکا مەزن بکەرەوە) راکێشابوو. 
 
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال گیانلەدەستدانی کیرکی راگەیاند و گوتی: "کەس لە چارڵی باشتر لە دڵی گەنجانی ئەمریکا تێنەدەگەیشت، یان نەبوو."
 
"سەرهەڵدانەوەی تیرۆری سیاسیی"
 
مایک جێنسن، توێژەر لە زانکۆی مێریلاندی ئەمریکا کە لە ساڵی 1970ـەوە چاودێریی ئەو جۆرە تووندوتیژییانە و تیرۆری سیاسیی کردووە، لەبارەی ئەو رووداوەی رۆژی چوارشەممە، دەڵێت "ئەم رووداوە سامناکە، دڵەڕاوکێی زیاتر بڵاودەکاتەوە."
 
جێنسن ئاماژە بەوە دەکات لە 6 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، نزیکەی 150 هێرشی سیاسی لە ئەمریکا روویانداوە، ئەمەش نزیکەی دوو ئەوەندەی هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بووە.
 
ئەو توێژەرە دەشڵێت، "پێموایە ئێستا لە پێگەیەکی زۆر مەترسیدارداین و ئەگەری هەیە بە ئاسانیی پەرەبسێنێت بۆ پشێوییەکی بەرفراوانتر، ئەگەر نەتوانین کۆنترۆڵی بکەین. ئەم رووداوە مەترسیی ئەوەی هەیە ئاگر لە دۆخەکە بەربدات." 
 
شارەزایانی تیرۆری ناوخۆیی ئاماژە بە کۆبوونەوەی چەند فاکتەرێک دەکەن بۆ زیادبوونی تووندوتیژی لە ئەمریکادا: ناسەقامگیری ئابووریی، نیگەرانی لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای رەگەزیی، نەتەوەیی و توندبوونی زیاتری گوتاری سیاسی لەنێو کۆمەڵگەی ئەمریکادا.
 
"خولگەی بێبەزەییانە"
 
ترەمپ خۆی ساڵی رابردوو دووجار هەوڵی تیرۆرکردنی درا. لە یەکێکیاندا، بەسووکی بریندار بوو. تەقەکارەکە چەند چرکەیەک دوای هێرشەکە لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا. 
 
لە هێرشی دووەمدا، پیاوێک بە چەکێکی قەناس و تیلسکۆپ لە نزیک یانەیەکی گۆڵف لە نزیک کۆشکەکەی ترەمپ لە ناوچەی پاڵم بیچ لە مەیامی دەستگیرکرا، لەوکاتەی ترەمپ یاری دەکرد. دادگاییکردنەکەی ئەو کەسە ئەم هەفتەیە دەستیپێکرد.
 
ئەمە جگە لەوەی لە مانگی حوزەیراندا، کەسێکی ناسیۆنالیستی کریستیان، ئەندامێکی کۆنگرێسی دیموکراتەکان و هاوژینەکەی لە مینیسۆتا کوشت و کەسێکی دیکەشی بریندار کرد. 
 
لە مانگی کانوونی دووەمەوە، لانیکەم 21 کەس لە رووداوەکانی تووندوتیژی سیاسیدا کوژراون، 14 کەسیان لە هێرشێکدا لە شاری نیوئۆرلینز لەلایەن کەسێکی توندڕۆوە کوژران.
 
لە مانگی ئایاردا، چالاکڤانێکی لایەنگری فەلەستین دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی لە واشنتن کوشت و دوای دەستگیرکردنیشی بە پۆلیسی راگەیاندبوو، "من ئەو کارەم لەپێناو غەززە کرد." 
 
لە کاتی گەڕانەوەی بۆ سەرۆکایەتی، ترەمپ هەوڵەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕۆیی ناوخۆیی زیادکردووە و هەوڵی جێبەجێکردنی رێکاری توندی بەرامبەر بە کۆچبەران کردووە و سنووری باشووری ئەمریکای لەگەڵ مەکسیک وەک گەورەترین هەڕەشەی ئاسایشی وڵاتەکە ناوبردووە.
 
مایک جێنسن لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەمە ئیدارەیەکە، لەگەڵی بیت یان نا، گۆڕانکاری گەورەی لە ماوەی 8 مانگی دەسەڵاتیدا کردووە." 
 
گوتیشی، "هەندێک کەس خۆشیان دەوێت، هەندێک کەس رقیان لێیە. ئەو کەسانەی رقیان لێیە دەستیان کردووە بە کاردانەوە. ئەو کەسانەشی خۆشیان دەوێت دژی ئەو کەسانە کاردانەوەیان هەیە و ئەمەش بووەتە خولگەیەکی بێبەزەییانە کە ئەگەری هەیە بمانخاتە ناو بازنەیەکی مەترسیدارەوە."
 
"سەرکردەکانی ئەمریکا داوای یەکدەنگی دەکەن"
 
کوشتنی چارڵی کیرک، کاردانەوەیەکی گەورەی لەسەر ئاستی سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا لێکەوتەوە.
 
جۆ بایدن رایگەیاند، ئەو و جیلی هاوژینی، نزا بۆ خێزان و خۆشەویستانی کیرک دەکەن. 46ـەمین سەرۆکی وڵاتەکە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو جۆرە تووندوتیژییانە لە ئەمریکا جێگەی نابێتەوە.
 
باراک ئۆباما قسەکانی بایدنی دووپاتکردەوە و ئەو هێرشەی وەک "تووندوتیژییەکی قێزەون" وەسفکرد و گوتی، "ئەو تاوانە جێگەی لە دیموکراسییەتەکەماندا نابێتەوە."
 
جۆرج دەبلیو بوش رایگەیاند، کیرک "بە ساردی کوژرا" لە کەمپێکی کۆلێژدا، کە "بیرۆکەکان دەبێت پیرۆز.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە