تەندروستیی ئەفغانستان: بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەممەوە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە نەک 2 هەزار

11-10-2023
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەرچەندە بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاندبوو، نزیکەی 2400 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی وڵاتەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام وەزیری تەندروستیی وڵاتەکە گوتی، نزیکەی هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
قەلەندەر عیباد، وەزیری تەندروستیی ئەفغانستان ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-10-2023، لە کابوول رایگەیاند، ژمارەی مردووان بەهۆی بوومەلەرزەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نزیکەی هەزار کەسە. هەڵە راگەیاندنی ئامارەکەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە شوێنی رووداوەکە دوورەدەستە و میدیاکان "دووجار" لەسەر یەک هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
 
قەلەندەر عیباد گوتی، "لە ئەنجامی روودانی یەکەم بوومەلەرزەی ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگای هیرات لە رۆژی شەممە، 1000 هاووڵاتیی ئەفغانستانی شەهید بوون."
 
ئەو گوتەیە لە کاتێکدایە، عەبدولواحید رەیان، گوتەبێژی وەزارەتی زانیاری و کولتووریی ئەفغانستان رۆژی یەکشەممە 8-10-2023 گوتی، "لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی رۆژی شەممە و پاشلەرزەکانی، زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە." 
 
کاژ‌ێر 9:30ـی بەیانی رۆژی شەممە، 7-10-2023، بە دووریی 40 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای هیرات بوومەلەرزەیەک روویدا. دوای ئەوەش چەند پاشلەرزەیەک لەو پارێزگایە و پارێزگاکانی بادغیس و فەرا روویاندا. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممەش کاژێر 5:10ی بەیانی، بوومەلەرزەیەکی دیکە لە دووریی 28 کیلۆمەتر لە باکووری پارێزگای هیراتی ئەفغانستان و بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر روویدا، بووە بۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی 130 کەس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.