ترەمپ: براوەی خەڵاتی نۆبڵ پەیوەندیی پێوە کردم؛ داوام لێنەکرد خەڵاتەکە بداتە من

11-10-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ئەم ساڵ، پەیوەندی پێوەکردووە و پێی گوتووە کە ئەو خەڵاتە وەک پێزانیکێک بۆ ترەمپ وەردەگرێ، چونکە پێیوایە سەرۆکی ئەمریکا شایەنیەتی. 
 
کاتێک ئێوارەی رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی پرسیار لەبارەی خەڵاتی نۆبڵەوە لە ترەمپ کرا، راستەوخۆ رەخنەی لە بڕیاری لیژنەکە نەگرت، بەڵام ستایشی هەوڵەکانی خۆی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە چەندین جەنگ و گوتی، ئەگەر داوای بکردایە، رەنگە ماچادۆ خەڵاتەکەی پێبدایە.
 
ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی گوت، "ئەو کەسەی لە راستیدا خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت، ئەمڕۆ پەیوەندی کردم. پەیوەندی پێوە کردم و گوتی، من ئەم خەڵاتە وەک پێزانینێک بۆ تۆ وەردەگرم، چونکە تۆ بەڕاستی شایەنی بوویت."
 
 
سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، "ئەوە کارێکی زۆر جوان بوو. من پێم نەگوت، کەواتە بیدە بە من، هەرچەندە پێم وایە ئەگەر داوام بکردایە رەنگ بوو بیکات. ئەو زۆر بەڕێزە."
 
لیژنەی نۆبڵی نەرویجی لە کاتی راگەیاندنی براوەی خەڵاتەکەدا هۆکاری پێدانی بە ماچادۆی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی یەکێکە لە "بەرگریکارە ئازاکانی ئازادی". 
 
ترەمپ دەڵێ، لەوکاتەوەی لە کانوونی دووەمدا پۆستی سەرۆکایەتیی وەرگرتووەتەوە، کۆتایی بە هەشت جەنگ هێناوە و شایستەی خەڵاتی ئاشتییە. 
 
بەربژێرکردن بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەبێ پێش 31ی کانوونی دووەمی هەمان ساڵ پێشکێش بکرێ. ترەمپ لە 20ی کانوونی دووەمدا گەڕایەوە کۆشکی سپی.
 
رۆژی هەینی، ترەمپ گوتی، بڕیاری لیژنەکە لە بنەڕەتدا سەرنجی لەسەر رووداوەکانی ساڵی 2024 بووە، کاتێک کە ئەو لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا بووە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە بەشدارییەکانی ئەو بۆ ئاشتی ئەوەندە گەورە و کاریگەر بوون کە دەبوو لیژنەکە بەهەر شێوەیەک بێ خەڵاتەکەی پێبدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.