هێزەکانی تاڵیبان: لە سنووری ئەفغانستان- پاکستان پێکدادانی قورس' روویداوە

11-10-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەفغانستان دەڵێن، پێکدادانی "قورس" لەسەر سنوور لەگەڵ پاکستان دروست بووە. ئەفغانستان، پاکستان تۆمەتبار دەکات بەوەی هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر کابوولی پایتەخت. سوپای ئەفغانستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشە ئاسمانییانەی سوپای پاکستان کردوویەتییە سەر کابوول، هێزەکانی تاڵیبان لە چەندین ناوچەی جیاوازی سەر سنوور، لە پێکدادانێکی قورسدان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی پاکستان."
 
رۆژی پێنجشەممە، دوو تەقینەوە لە پایتەختی ئەفغانستان و یەکێکی دیکە لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە بیستران. رۆژی دواتر، وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، پاکستانی بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار کرد و دراوسێکەی بە "پێشێلکردنی سەروەرییەکەی" تاوانبار کرد.
 
ئیسلامئاباد پشتڕاستی نەکردەوە کە لە پشت هێرشەکانەوە بووبێت، بەڵام داوای لە کابوول کرد "وازلە داڵدەدانی تاڵیبانی پاکستانی لەسەر خاکەکەی بهێنێت."
 
تاڵیبانی پاکستانی، کە لە ئەفغانستان راهێنانی شەڕیان پێکراوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن هەمان ئایدۆلۆجیای تاڵیبانی ئەفغانستانیان هەیە، لەلایەن ئیسلامئابادەوە تۆمەتبار دەکرێن بەوەی لە ساڵی 2021ـەوە سەدان سەربازی پاکستانییان کوشتووە.
 
بەرپرسانی تاڵیبان لە پارێزگاکانی کونەر، نەنگەرهار، پەکتیا، خۆست و هێلمەند، کە هەموویان دەکەونە سەر سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان، پشتڕاستیان کردەوە کە پێکدادانەکان بەردەوامن.
 
بەرپرسێکی باڵا لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوای پاکستان، کە هاوسنووری ئەفغانستانە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە: "ئەمشەو، هێزەکانی تاڵیبان دەستیان بە بەکارهێنانی چەک کردووە. ئەوان سەرەتا بە چەکی سووک و دواتر بە تۆپخانەی قورس هێرشیان کردووەتە سەر چوار خاڵی سەر سنوور."
 
هەروەها گوتیشی: "هێزەکانی پاکستان بە چەکی قورس وەڵامیان دایەوە و سێ درۆنی ئەفغانیان خستەخوارەوە کە گومانی هەڵگرتنی تەقەمەنییان لێدەکرا. شەڕی قورس بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی رانەگەیێندراوە."
 
لە مانگەکانی رابردوودا، چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان هێرشەکانیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی پاکستان لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر سنووری ئەفغانستان چڕکردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لە سنووری مەکسیک کە چاوەڕێن بچنە ئەمریکاوە لە ساڵی 2023. وێنە: Getty Images

ئەمریکا بۆ کۆچبەرانی نایاسایی: یان 3000 دۆلارتان دەدەینێ، یان دەستگیرتان دەکەین

وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بڕیاریدا پاداشتی ئەو کۆچبەرانەی بەویستی خۆیان وڵاتەکە جێدەهێڵن لە 1000 دۆلارەوە بۆ 3000 دۆلار زیاد بکات و وەزیری ئاسایشی نیشتمانیش دەڵێت: "ئەوەی نەڕوات دەستگیر دەکرێت و هەرگیز ناتوانێت بگەڕێتەوە."