ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ رووداو: بەهۆی کەمبوونەوەی کۆچبەران، کۆرسی خوێندنی زمانمان کەمکردەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کەهی مەحموود
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، حکومەتی فیدراڵ بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی کۆچبەران، لە کانوونی یەکەمی 2025ـەوە کۆرسەکانی فێربوونی زمانی  کەمکردووەتەوە. دەشڵێت: ئامانجی ئەم بڕیارە نەهێشتنی هۆکارە هاندەرەکانە بۆ کۆچکردن بۆ ئەو وڵاتە.  
 
گوتەبێژێکی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، رۆژی 12ی شوباتی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هۆکاری سنووردارکردنی کۆرسەکانی تێکەڵبوونەوە، کەمبوونەوەی ژمارەی کۆچبەرانە. ئاماژەی بەوەش کرد "دەبێت پشتیوانی بۆ ئەو کەسانە دابین بکرێت کە مافی مانەوەیان هەیە".
 
ئەو گوتەبێژە دووپاتیکردەوە کە سیستمی کۆرسەکانی "تێکەڵبوونەوە" دەگەڕێتەوە سەر شێوازە کۆنەکەی و گوتیشی: "بنەما سەرەکییەکان وەک خۆیان دەمێننەوە؛ دەبێت پشتیوانی بۆ ئەو کەسانە دابین بکرێت کە مافی مانەوەیان هەیە بۆ ئەوەی فێری زمان ببن و بە خێرایی شارەزا ببن. ئەم رێکارانەی جێبەجێ دەکرێن، دەبنە هۆی پاراستنی سیستمی کۆرسەکانی تێکەڵبوون بۆ ماوەیەکی درێژ."
 
"هەموو داواکارییەکان لە کانوونی یەکەمی 2025ـەوە رەتدەکەینەوە"
 
ئەم وەڵامەی وەزارەت دوای ئەوە هات کە فەرمانگەی فیدراڵیی کۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی 2025ـەوە چیتر کار لەسەر داواکارییەکانی کۆرسی ئینتیگراسیۆن ناکەن.
 
VHS: کۆرسی خوێندن بۆ 130 هەزار کۆچبەر رەتدەکرێتەوە
 
ناوەندەکانی پەروەردە و قوتابخانەکانی فێربوونی زمان و تێکەڵکردنەوە رەخنەیان لەو بڕیارە گرت. ئەوان دەڵێن پێشوەختە لەو بڕیارە ئاگادار نەکراونەتەوە و بەو هۆیەوە لە دەرئەنجامە گران و "دراماتیکییەکان" دەترسن.
 
ساشا رێکس، بەرپرسی یەکێتیی ناوەندەکانی پەروەردەی گەل، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئەم بڕیارە 130 هەزار کەس دەگرێتەوە و "بۆ کۆرسەکانی تێکەڵبوونەوە وەرناگیرێن".
 
ساشا رێکس گوتیشی: "ئەم راگرتنە نەک هەر کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە بە ئارەزووی خۆیان دەیانەوێت فێری زمان ببن، بەڵکو کاریگەری لەسەر ئەو کەسانەش دەبێت کە لەلایەن ئاژانسی کارەوە (Arbeitsagentur) ناچار کراون بەشداری لە کۆرسەکاندا بکەن."
 
تێچووی یەک کاژێری کۆرسەکە بە زیاتر لە 1000 یۆرۆیە
 
خەرجیی کۆرسەکانی تێکەڵکردنەوە لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵییە. ئەم کۆرسانە بۆ کۆچبەران، ئەو کەسانەی مافی پاراستنیان وەرگرتووە و داواکارانی پەنابەری دابینکراون. بەگوێرەی پێناسە فەرمییەکان، ئەم کۆرسانە لە رووی زمانەوانی، کولتووری و سیاسییەوە هاوکار دەبن بۆ گونجاندنی پەنابەران لە ئەڵمانیا.
 
بەگوێرەی فەرمانگەی فیدراڵیی کۆچ و پەنابەران (BAMF)، حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆی بۆ ئەم کۆرسانە تەرخان کردبوو، بەڵام داواکاریی کۆچبەران بۆ ئەو کۆرسانە لە بودجە تەرخانکراوەکە زیاتر بووە.
 
هەر کۆرسێک 700 کاژێرە. تێچووی بۆ هەر بەشداربوویەک بۆ یەک کاژێر 1.063 یۆرۆیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری رووسیا لە بەندەری ڤلادیڤۆستۆکی وڵاتەکە. وێنە: Reuters

مۆسکۆ نەوت بۆ کوبا دەنێرێت

حکومەتی رووسیا بڕیاریدا بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان وەک هاوکاریی مرۆیی بۆ وڵاتی کوبا بنێرێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو دوورگەیە بەهۆی گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکاوە تووشی خراپترین قەیرانی وزە بووە و سێکتەری گواستنەوەی ئاسمانی و ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییانی پەکخستووە.