سەدان کۆچبەری رۆژئاوای کوردستان لە مەغریبەوە هەوڵی چوونە ئەوروپا دەدەن

12-03-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر کەشتییەکن
ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر کەشتییەکن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک کۆچبەر لە مەغریبەوە خۆیان گەیاندووەتە کەناراوەکانی ئیسپانیا، پۆلیسی مەدرید دەڵێت، "بەشێکیان خەڵکی سووریان."
 
کرستینا مۆرالێس، گوتەبێژی پۆلیسی نیشتمانیی ئیسپانیا دەڵێت، "رێگەی کۆچبەری لە وڵاتانی ئاسیا، ئەوروپا و ئەفریقا 20 هەزار یۆرۆ لەسەر هەر کۆچبەرێک دەکەوێت. ئەو گرووپە تاوانکارانەی کۆچبەران دەگوازنەوە ساڵانە 2.5 ملیۆن یۆرۆیان دەست دەکەوێت."
 
پەڕینەوەی ئەو کۆچبەرە سووریاییانە لە کاتێکدایە، وڵاتانی ئەوروپا رێکارەکانیان دژی کۆچبەران رۆژ بە رۆژ تووندتر دەکەن.
 
بەگوێرەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، تاوەکو 4ی ئەم مانگە 25 هەزار کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا، کە 415یان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بوون. هەروەها پار لە 287 هەزار کۆچبەر، کە چووبوونە ئەو وڵاتانە، 34 هەزار و 556یان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بوون.
 
جاکوێز بیلانت، بەرپرس لە شاری کالێ دەڵێت، "ئەوانەی دێن سووریایین، بەڵام لە سووریاوە سەر بەلەم ناکەون. بەشێک لەوانەی لە سووریاوە دێن دەبنە قوربانی."
 
ویستی کۆچبەرانی سووریا بۆ گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی ئەوروپا، پار 181 هەزار کۆچبەری خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە. بەمەش رێژەکەی بەراورد بە ساڵی پێشتر 34% زیادیکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوارەبوونی کەمبۆدییەکان بەهۆی هێرشەکانی تایلەندەوە.

نیو ملیۆن کەمبۆدی بەهۆی شەڕی سنوورییەوە ئاوارە بوون

بەهۆی بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانە سنوورییەکانی نێوان کەمبۆدیا و تایلەند کە دوو هەفتەیە دەستیپێکردووە، زیاتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتیی کەمبۆدیا ئاوارە بوون؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە ناوچەییەکان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان.