شۆڵتز: پێویستە ئاگربەستی ئۆکراینا بەشێک بێت لە پرۆسەی ئاشتیی بەردەوام

12-03-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، هەر ئاگربەستێک لە ئۆکراینا بکرێت، پێویستە ببێتە بەشێک لەو پرۆسەیەی کە بەرەو ئاشتی و رێککەوتنی بەردەوام دەڕوات؛ ئەمەش دوای ئەوەی کیێڤ پشتگیری لە پێشنیازێکی ئەمریکا کرد بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی 30 رۆژە لە ئۆکراینا.
 
رۆژی چوارشەممە 12-03-2025، ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: "هەندێک شت هەن زۆر گرنگن، پێویستە ئەو ئاگربەستەی کە دەکرێت بەشێک بێت لە پرۆسەی ئاشتی و رێککەوتنی بەردەوام."
 
شۆڵتز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی بەرلین لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا بوو و گوتی: "مەرجە سەروەریی ئۆکراینا بپارێزرێت، ئۆکرایناش پێویستیی بە هێزێکی چەکداریی بەهێزە."
 
شۆڵتز گوتی: "لە چەکداماڵینی ئۆکراینا یەکێک بووە لە ئامانجەکانی رووسیا و نابێت ئەو ئامانجە بەدیبێت."
 
پێش ئەو کۆنفرانسە، شۆڵتز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، بڕیاری هەنگاوەکانی دواتر لەسەر ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینایە.
 
رووسیا لە یەکەم لێدوانی لەسەر پێشنیازی ئەو ئاگربەستە رایگەیاند، چاوەڕێی وردەکاریی زیاتر لە واشنتن دەکەن.
 
رۆژی سێشەممە، 11-3-2025، شاندی ئەمریکا و ئۆکراینا لە شاری جەدەی سعودیە بە ئامادەبوونی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، زیاتر لە 8 کاژێر لە کۆبوونەوە دا بوون بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەستی ئۆکراینا.
 
دوای کۆبوونەوەکە، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "ئۆکراینا جەخت لە ئاگربەست و دەستکردن بە گفتوگۆکردن دەکاتەوە. ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی رووسیایە، هیوادارین رووسیا بەڵێ بۆ ئاگربەستەکە بکات. ئەگەر نەیکات ئەو کات دەزانین کێ کۆسپی بەردەم ئاگربەستەکەیە."
 
لەدوای کۆبوونەوەکەش ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە راگەیێندراوێکدا داوای لە ئەمریکا کرد رووسیا بە ئاگربەستە 30 رۆژییەکە رازی بکات. 
 
زیلینسکی گوتی، "ئۆکراینا پێشوازی لەم پێشنیارە دەکات، ئێمە بە ئەرێنیی دەبینینن و ئامادەین هەنگاوێکی لەم شێوەیە بنێن، ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش دەبێت رووسیا بەمە رازی بکەن."
 
دوای ئەوەی ئۆکراینا ئامادەیی خۆی بۆ ئاگربەست دەربڕی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ رووسیا قسە دەکات و رەنگە دووبارە لە کۆشکی سپی پێشوازی لە زیلینسکی بکاتەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە