نیوزیلاند یاسای "رۆژانی بێ ئۆتۆمبێل" دەگەڕێنێتەوە؛ جەنگی ئێران قەیرانی سووتەمەنی دروست کردووە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی نیوزیلاند رایانگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی سووتەمەنی و لێکەوتەکانی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بیر لە کاراکردنەوەی یاسایەکی کۆنی دەیەی حەفتاکان دەکەنەوە بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل.
 
گەڕانەوە بۆ ساڵی 1979
 
رۆژی پێنجشەممە، 12-03-2026، نیشۆلا ویلیس، وەزیری دارایی نیوزیلاند بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، حکومەت تاوتوێی بەکارهێنانی ئەو یاسایانە دەکات کە لە ساڵی 1979 و دوای شۆڕشی ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وزە دەرچوو بوون. 
 
بەپێی ئەو یاسایە کە بە رۆژانی بێ ئۆتۆمبێل (Carless Days) دەناسرێت، خاوەن ئۆتۆمبێلەکان ناچار دەکرێن رۆژێکی هەفتە دیاری بکەن کە تێیدا رێگەیان پێنادرێت ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخوڕن، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای دارایی قورس دەبێتەوە.
 
یاساکە هەروەها رێگە بە حکومەت دەدات سووتەمەنی لەرێگەی کۆبۆنەوە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکات و بڕی فرۆشتن لە بەنزینخانەکاندا سنووردار بکات.
 
ئەم هەوڵەی نیوزیلاند لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 100 دۆلاری تێپەڕاند. هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان لە تەنگەی هورمز، کە وەک وەڵامێک بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی دەکرێن، رێڕۆی وزەی جیهانییان پەکخستووە.
 
لە نیوزیلاند، کە وڵاتێکە بە تەواوەتی پشت بە هاوردەکردنی سووتەمەنی دەبەستێت، نرخی بەنزین 10٪ و گازوایل زیاتر لە 20٪ گران بووە. وەزیری دارایی گوتی: "ئەم رێکارانە تەنیا کاتێک دەگیرێنەبەر کە پەککەوتنێکی راستەقینە لە گەیشتنی سووتەمەنیدا ببینین."
 
لەلایەکی دیکەوە، شەین جۆنز، وەزیری وزەی نیوزیلاند ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی تەنیا بۆ 50 رۆژ سووتەمەنیی بەردەستی هەیە. بەهۆی ئەم تەنگژەیەوە، کۆمپانیای (Air New Zealand) رایگەیاند، بەهۆی گرانیی سووتەمەنیی فڕۆکە، ناچار بووە 5٪ـی گەشتەکانی بۆ دوو مانگی داهاتوو هەڵوەشێنێتەوە، کە زۆربەیان گەشتە ناوخۆییەکانن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە پەرلەمانی ئەورووپا داوای بێلایەنی بەرامبەر ئێران دەکرێت

یەکێتیی ئەورووپا؛ داوا دەکرێت ئەو بنکە سەربازییانە دابخرێن کە ئەمریکا بەکاریاندەهێنێت لە ناوچەکە

تەلاری پەرلەمانی ئەورووپا، کە ناوەندی بڕیاری یاسادانانی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتییەکەیە، بووەتە مەیدانی گوتوبێژێکی گەرم لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران.