فڕۆکەیەکی هیندستان بە 242 سەرنشینەوە تێکشکا

12-06-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی هیندستان کە 242 سەرنشینی تێدا بووە، لەنزیک شاری ئەحمەدئاباد لە رۆژئاوای هیندستان کاتێک بەرەو شاری لەندەن بەڕێدەکەوت کەوتەخوارەوە و پۆلیسی ئەو وڵاتەش رایدەگەیێنێت، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەکە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 12ی حوزەیرانی 2025، بەرپرسانی هێڵی ئاسمانی و پۆلیسی هیندستان رایانگەیاند، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی هیندستان (Air India) کە 242 سەرنشینی تێدا بووە، لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری ئەحمەدئابادی هیندستان کەوتووەتە خوارەوە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی سەرنشینەکان دیارنییە.
 
هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکە دەڵێت، فڕۆکەکە 169 هاووڵاتیی هیندستان، 53 بەریتانی، 7 پۆرتوگالی و کەسێکی کەنەدی تێدا بووە. 
 
کۆمپانیاکە رایگەیاند، فرۆکەکە بەرەو فڕۆکەخانەی گاتویکی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێکەوتووە و لەوکاتەدا کەوتووەتە خوارەوە. 
 
کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "لەم ساتەدا، ئێمە سەرقاڵی دڵنیابوونەوەین لە وردەکارییەکان و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە."
 
میدیای هیندستان، دیمەنی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان پەخشکردووە و دیمەنەکان پێشانی دەدەن فرۆکەکە ئاگری گرتووە و تیمی فریاگوزاریش چوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرنشینەکانیش بە ئەمبوڵانس دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشانە. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای هیندستان، 242 کەس لەنێو فڕۆکەکەدا بوون کە 12یان ستافی فڕۆکەکە بوون.
 
لەدوای رووداوەکە، رام مۆهان نایدو کینجاراپو، وەزیری فرۆکەوانیی مەدەنیی هیندستان رایگەیاند، "چاودێریی دۆخەکە دەکەین و فەرمانم بە هەموو ئاژانسەکانی فڕۆکەوانی و هێزە فریاگوزارییەکان کردووە کە رێکاری خێرا بگرنەبەر. هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە تیمی پزیشکی و فریاگوزاری بەپەلە دەگەیێنرێنە شوێنەکە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە