سوێد دەیەوێت یاساکانی هێنانی ماڵبات بۆ کۆچبەران تووندتر بکات

12-07-2024
رووداو @Rudawkurdish
ئاڵای سوێد بەسەر باڵەخانەی شارێکی ئەو وڵاتەوە
ئاڵای سوێد بەسەر باڵەخانەی شارێکی ئەو وڵاتەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەرچەندە ئەم ساڵانەی دوایی سەختتر بووە، بەڵام سوێد یەکێک بووە لەو وڵاتە ئەورووپییانەی ئاسانکاریی کردووە بۆ هێنانی خێزانی ئەو کۆچبەرانەی لەو وڵاتە مافی هاووڵاتیبوونیان پێدراوە. پێدەچێ لەمەودوا ئەمە بگۆڕدرێت.
 
بەشێکی زۆر لەو کوردانەی ئێستا لە سوێد دەژین، بەهۆی یاساکانی یەکخستنەوەی خێزانەوە گەیشتوونەتە ئەوێ. واتە سەرەتا کەسێکیان (بۆ نموونە باوک یان دایک)ی ماڵباتەکە چووەتە ئەوێ و داوای مافی پەنابەری کردووە. دواتر داوای هێنانی ئەندامانی ماڵباتەکەی کردووە.
 
ماریا مالمەر ستێنەرگارد، وەزیری کۆچبەرانی سوێد رایگەیاندووە، حکومەتەکەی بەنیازە لەوە بکۆڵێتەوە کە چۆن یاساکانی تایبەت بە هێنانی ماڵبات تووندوتۆڵتر دەکرێن.
 
وەکو ماریا مالمەر ستێنەرگارد باسی دەکات، هاتنی کۆچبەری زۆر و خۆنەگونجاندن کێشەی بۆ سوێد دروستکردووە، تووندترکردنی رێساکانی هێنانی خێزان هەنگاوێکی باش دەبێت بۆئەوەی دۆخەکە بگۆڕدرێت؛ بۆیە حکومەت پلانی داناوە تاوەکو 25ی ئابی 2024 پلانێکی روون بۆ ئەوە دابنێت و جێبەجێی بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە