راپۆرتێکی رێکخراوی OECD: ئەڵمانیا باشترین نموونەی خۆگونجاندنی کۆچبەرانە

12-07-2024
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەڵمانی لە شەقامی شارێکی ئەو وڵاتە
ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەڵمانی لە شەقامی شارێکی ئەو وڵاتە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی رێکخراوی ئەورووپیی هاریکاری و پەرەپێدانی ئابووری، ئەڵمانیا باشترین نموونەی خۆگونجاندنی کۆچبەرانە. ئەم راپۆرتەش سەرەڕای بەرزبوونەوەی دەنگی راستئاژۆ پەڕگیرەکانە لەو وڵاتە، کە دژی کۆچبەرانن.
 
ئەگەر لەسەر شەقامێکی ئەڵمانیا لە کەسێکی ئەڵمانی بپرسیت، "پلانی دەوڵەت بۆ گونجاندنی کۆچبەران لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا سەرکەوتووە؟" رەنگە کەم ئەڵمانی هەبێت پێتبڵێت، "بەڵێ، سەرکەوتووە." ئەمەش بەشێکی لە بەرزبوونەوەی دەنگی راستئاژۆ پەڕگیرەکاندا دەردەکەوێت.
 
لێکۆڵینەوەیەکی رێکخراوی ئەورووپیی هاریکاری و پەرەپێدانی ئابووری - OECD پێچەوانەی ئەو بۆچوونەیە و بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی رێکخراوەکە، کە لەنێو 38 وڵاتی ئەورووپیی ئەندام و نائەندام لە یەکێتیی ئەوروپا کردوویەتی، دەردەکەوێت کە ئەڵمانیا باشترین نموونەی خۆگونجاندنی کۆچبەرانە.
 
لە راپۆرتەکەدا باسی ئەوە کراوە، دوو لەسەر سێی کۆچبەران لە ئەڵمانیا لە ماوەی پێنج ساڵدا بە باشی فێری زمانی ئەڵمانی دەبن و بەشی هەرە زۆریشیان چوونەتە نێو بازاڕی کارەوە.
 
بەپێی ئەو راپۆرتەی رێکخراوی ئەورووپیی هاریکاری و پەرەپێدانی ئابووری، 70%ی کۆچبەران لە ئەڵمانیا کاریان هەیە، دۆخی ژیانی کۆچبەرانیش بەراورد بە ژیانی دانیشتووانی دیکەی ئەڵمانیا زۆر جیاوازتر نییە و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان لە ئاستێکی بەرزدایە.
 
ریم عەلابالی-رادۆڤان، کە خۆی بە بنەچە عێراقییە و وەزیری کۆچبەرانە لە ئەڵمانیا، لە راپۆرتەکەدا بە شانازییەوە دەڵێت، ئەڵمانیا هەمیشە وڵاتی کۆچبەران بووە و ئەمەش ئەڵمانیای بەهێز کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە