چوار کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز گیانیان لەدەستدا

12-07-2024
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەلەمێک لە نۆکەندی ئینگلیز نوقم بوو. پاسەوانی سنوورە ئاوییەکانی فەرەنسا 66 کۆچبەری نێو بەلەمەکەی رزگار کرد و چوار کۆچبەری دیکەش خنکان.
 
بەرپرسانی فەرەنسا دەڵێن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 12ی تەممووز بەلەمێک بە دەیان کۆچبەرەوە لە نۆکەندی ئینگلیز نزیک لە شاری بولن سوغ مێغی فەرەنسا نوقم بووە، هەر زوو چەند تیمێک لە رێگەی هێلیکۆپتەرێک و کەشتی و بەلەمێکەوە چوون بۆ رزگارکردنی کۆچبەرەکان و 66 کۆچبەریان رزگار کردوون.
 
بەرپرسانی فەرەنسا دەڵێن، کۆچبەرە رزگارکراوەکان چارەسەریان بۆ کراوە و دواتر لە پەناگەیەکدا نیشتەجێکراون.
 
بەڵام پێش ئەوەی تیمی فریاگوزاری بگاتە شوێنی رووداوەکە، 4 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.
 
چوونی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا حکومەتی ئەو وڵاتە نەیتوانیوە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بدۆزێتەوە.
 
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا کە مامەڵە لەگەڵ پرسی کۆچبەری دەکات، دەڵێت، تەنیا دوێنێ 62 کۆچبەر بە یەک بەلەم لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە.
 
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 14 هەزار و 120 کۆچبەر لە رێگەی بەلەمەوە گەیشتوونەتە نێو وڵاتەکەی.
 
یوڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، هەنگاوێکی سەرەکی بۆ پەڕینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بریتییە لە پێکهێنانی هێزێکی ئاسایشی سنوور کە رووبەڕووی قاچاخچییەکان بێتەوە.
 
کوپەر دەڵێت، "باندە تاوانکارییەکان پارەیەکی زۆریان دەست دەکەوێت ئەوە لە کاتێکدایە ژیانی خەڵکی دیکە دەخەنە مەترسییەوە. کارەکانمان لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان بۆ دۆزینەوە و هەڵوەشاندنەوەی باندە قاچاخچییە مەترسیدارەکان خێرا کردووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.