بەهۆی بەکتریایەک، پەناخوازان لە کەشتییە زەبەلاحەکەی بەریتانیا دەگوازرێنەوە

12-08-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی مەترسیی بەکتریایەک، کەشتیی بیبی ستۆکهۆڵم کە بەریتانیا بۆ نیشتەجێکردنی پەناخوازان تەرخانیکردبوو، چۆڵکرا. 
 
لە ئاوی کەشتییە زەبەلاحەکەدا بەکتریای جۆری لیجنێڵا دۆزراوەتەوە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی سییەکان. 
 
دیار نییە پەناخوازەکان بۆ کوێ دەگوازرێنەوە، بەڵام وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا رۆژی هەینی رایگەیاندبوو، ئەو 39 کۆچبەرەی لە نێویدان "وەکو هەنگاوێکی خۆپارێزی،" لە کەشتییەکە دەبردرێنە دەرەوە. 
 
هیچ یەک لەو کۆچبەرانەی کە لە نێویدا بوون، نیشانەی تووشبوون بە بەکتریاکە نییە. وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا دەڵێت، "پشتیوانی و ئامۆژگاری"ی پێویستیان پێ دەدرێت. 
 
پاپۆڕە زەبەلاحەکە یەکێکە لەو رێگە نوێیانەی کە حکومەتی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی تێچووی هۆتێلەکان، بۆ نیشتەجێکردنی پەناخوازان بەکاریدێنێت. 
 
ئەرکی پاپۆڕەکە لەخۆگرتنی پەناخوازانە تاوەکو دۆسیەی مافی پەناخوازییان لە لایەن دامودەزگاکانی بەریتانیا یەکلایی دەکرێتەوە، ئەوەش بەشێکی 13 هەزار دانیشتووەکەی دوورگەی پۆرتلاندی خستووتە دڵەڕاوکێوە و هەبوونی 500 هاووڵاتی لە دوورگەکەیان بۆ ماوەیەکی نادیاریکراو، نائاسوودەی کردوون. 
 
پاپۆڕی بیبی ستۆکهۆڵم لە هەمان ئەو شوێنە لەنگەری گرتووە کە پێشتر کەشتییەک کە وەکو زیندان بەکاردەهێنرا، لێی بوو.
 
رۆژی 18ـی تەممووزی 2023، پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ، یاسای مشتومڕهێنی پەیوەست بە کۆچی نایاسیی پەسند کرد. بەو پێیەش، لەمەبەدواوە، هەرکەسێک بە بەلەم  و بەڕێگەی نایاسایی و قاچاخ پێ بنێتە نێو خاکی بەریتانیا لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەکرێت و دیپۆرت دەکرێتەوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەریتانیا خۆی، لە ساڵی 2022دا سەروو 45 هەزار کۆچبەر لەڕێگەی بەلەمی بچووکەوە خۆیان بە نۆکەندی ئینگلیزییدا گەیاندووەتە کەناراوەکانی ئینگلاند، ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2018، 60٪ زیادیکردووە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست