یەکەیەکی سەربازی دەچێتە نێو خۆپێشاندەرانی ماداگاسکار و داوای هەڵگەڕانەوە لە حکومەت دەکات

12-10-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەممە، سەربازانی یەکەیەکی سەربازی لە یەکێک لە بنکە سەرەکییەکانی نزیک پایتەختی ماداگاسکار، لە ڤیدیۆیەکدا داوای یاخیبوونی سەربازییان کرد و رایانگەیاند، بڕیاری حکومەت بۆ تەقەکردن لە خۆپێشاندەران رەتدەکەنەوە.
 
هەروەها داوایان لە سوپا، پۆلیس و جەندرمە کرد "یەک ریز بن" و لە دژی دەسەڵاتداران راپەڕن.
 
یەکەی "کاپسات" لە ڤیدیۆکەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، داوای کردووە "سەرباز، پۆلیس و جەندرمە هێزەکانیان یەک بخەن و پارە لە بەرامبەر تەقەکردن لە هاوڕێ و برا و خوشکەکانمان رەتبکەنەوە."
 
سەربازەکان داوایان لەو هێزانە کرد کە لە بەردەم کۆشکە سەرۆکایەتییەکان بڵاوەیانپێکراوە شوێنەکانیان جێبهێڵن و رێگە نەدەن هیچ فڕۆکەیەک فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکە جێبێڵێت، بۆ ئەوەی بەرپرسانی حکومەت نەتوانن وڵات جێبێڵن.
 
هەروەها داوایان کرد "دەروازەکان دابخرێن و گوێڕایەڵی فەرمانی فەرماندەکان نەبن."
 
ئەم بانگەوازە، یاخیبوونی هەمان بنکەی سەربازی لە ساڵی 2009 دێنێتەوە یاد، کە لە کاتی راپەڕینە جەماوەرییەکەدا ئاندری راجویلینا، سەرۆکی ئێستای گەیاندە دەسەڵات.
 
جەنەراڵ دیراماسینجاکا مانانتسوا راکوتواریڤیلۆ، وەزیری نوێی بەرگری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە سوپا کرد ئارام بن و "گفتوگۆ لەگەڵ ئەو برا ناڕازییانەدا" بکەن.
 
رۆژی شەممە، ئەنتاناناریڤۆی پایتەخت گەورەترین خۆپێشاندانی لە چەند هەفتەی رابردوودا بەخۆیەوە بینی، کە تێیدا هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگییان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران بەکارهێنا. خۆپێشاندانەکان لە 25ی ئەیلوولەوە بەهۆی پچڕانی ئاو و کارەباوە دەستیانپێکرد، دواتر گۆڕان بۆ داوای رووخاندنی حکومەت.
 
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە لانیکەم 22 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون، لە کاتێکدا سەرۆک راجویلینا باس لە کوژرانی تەنیا 12 کەس دەکات و بە "تێکدەر و دز" ناویان دەبات.
 
دوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت لە هەوڵێکدا بۆ هێورکردنەوەی شەقام، سەرۆک رێبازێکی تووندتری گرتەبەر و کەسایەتییەکی سەربازیی کردە سەرۆکوەزیران و تاوەکو ئێستاش تەنیا سێ وەزیری دەستنیشانکردووە، کە هەرسێکیان لە وەزارەتە ئەمنییەکانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا