زیاتر لە 185 هەزار ژنی دووگیانی کەرتی غەززە پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستییە

12-11-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
دۆخی ژنانی دووگیان لە غەززە
دۆخی ژنانی دووگیان لە غەززە
نیشانەکردن شەڕی ئیسرائیل و حەماس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نەخۆشخانە و قوتابخانەکان بوونەتە شوێنی پاراستن و ژیانی بەشێک لە خێزانەکانی غەززە، سەرباری ئەوەی هەندێک جار ئەو شوێنانەش لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ئامانج دەگیرێن ئێستا رووبەڕووی قەیرانی ئاوی پاک و پێداویستی و چاودێری تەندروستی بوونەتەوە.
 
ویسام مەسری، ژنێکی کەرتی غەززەیە، کە بەهۆی مەترسی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە منداڵەکەی لە دۆخی سەختدا لەدایک بووە و دەڵێت، "نەشتەرگەری منداڵبوونم هەبوو و کچەکەم لەدایکبوو. دوای نەشتەرگەرییەکە بەهۆش هاتمەوە و پێیان گوتم پێویستە دەستبەجێ نەخۆشخانەکە جێبهێڵم."
 
ویسام نەسری دوای لە دایکبوونی منداڵەکەی، پەنای بۆ قوتابخانەیەک برد، لەوێش بێبەشە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو ئاوی پاک و پێداویستی و چاودێری تەندروستی. تاوەکو ئێستا بۆردوومانەکانی ئیسرائیلیش بۆ سەر نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە، بەتایبەت نەخۆشخانەی شیفا لەزیادبووندان.
 
می کەیلە، وەزیری تەندروستیی دەسەڵاتی فەڵەستین لەوبارەیەوە رایگەیاند، "ئەوەی شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی شیفا و نەخۆشخانەکانی دیکەی غەززەدا روویدا، بە تایبەت نەخۆشخانەی شیفا، ترسناکە و ئەمە هێرشی ئاسمانی بوو بۆ سەر نهۆمی چوارەم کە یەکەی منداڵبوونی لێیە."
 
بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلیشەوە، زیان بەر سەرچاوەی کارەبای نەخۆشخانەی شیفا کەوتووە، بەهۆی نەمان و کەمبوونەوەی کارەبای نەخۆشخانەکەشەوە، دوو کۆرپە گیانیان لەدەستداوە و ژیانی 37ـی دیکەشیان لە مەترسیدایە.
 
بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە 18 نەخۆشخانە لەکارکردن وەستاون.
هاوکات، نزیکەی 185 هەزار ژنی دووگیان و تازە منداڵ بووی کەرتەکەش لە خزمەتگوزاری تایبەت بە لەدایکبوون و منداڵان بێبەش بوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.