ترەمپ کەسێکی دژەکۆچبەر بە بەرپرسی دۆسیەی سنوورەکانی وڵاتەکەی دیاری دەکات

12-11-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، بەڕێوەبەری پێشووی جێبەجێکردنی یاسای کۆچبەران و پاسەوانی سنووری ئەمریکا دەکاتە بەرپرسی کاروباری سنوورەکان. کەسی دیاریکراویش دەڵێت، "هەر کەسێک بە نایاسایی هاتووەتە نێو ئەمریکا، دەبێت نیگەران بێت و بزانێت دەکرێت هەنگاوی بەرامبەر بگیرێتەبەر."
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس بڵاویکردەوە، "دڵخۆشم بە راگەیاندنی ئەوەی کە تۆم هۆمان، بەڕێوەبەری (کاتیی) پێشووی جێبەجێکردنی یاسای کۆچبەران و پاسەوانی سنوور وەکو بەرپرسی سنوورەکانی ئەمریکا بەشێک دەبێت لە ئیدارەی ترەمپ."
 
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، هۆمان بەرپرس دەبێت لە ئاسایشی سنوورەکانی باشوور، باکوور، ئاسمانی و دەریایی ئەمریکا. جەخت لەوەش دەکاتەوە، هۆمان بەرپرسی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانیش دەبێت.
 
ساڵانی 2017 و 2018 هۆمان بەڕێوەبەری (کاتیی) پێشووی جێبەجێکردنی یاسای کۆچبەران و پاسەوانی سنوور بوو.
 
هۆمان بە کەسێکی تووندی دژی کۆچبەر ناسراوە، دڵخۆشیی خۆی بە هەڵبژاردنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دەربڕی و بە میدیای وڵاتەکەی گوت، "شانازی دەکەم."
 
رۆژانی 8 بۆ 10ی تەممووزی ئەم ساڵ، لە کۆنفرانسێکی کۆمارییەکان هۆمان رایگەیاند، "هەر کەسێک بە نایاسایی لێرە بێت، دەبێت نیگەران بێت و بزانێت دەکرێت هەنگاوی بەرامبەر بگیرێتەبەر."
 
هۆمان گوتی، "ئەمەتان لەبیربێت؛ کانوونی دووەمی داهاتوو ترەمپ دەگەڕێتەوە و منیش پاڵپشتیکاری دەبم و گەورەترین پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە (ی کۆچبەران) لە مێژووی ئەمریکا بەڕێوەدەبەم."
 
پرسی کۆچبەران و دیپۆرتکردنەوەیان یەکێک بوو لە گرنگترین بابەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست