قاوەخانەیێکی سەرنجڕاکێش لە چین؛ سەردانکردنی بوێریی دەوێت

14-11-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
کلیف کافێ لە چین
کلیف کافێ لە چین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کلیف کافێ، قاوەخانەیێکە لە لێواری شاخێکی رۆژهەڵاتی چین دروستکراوە، بەرزییەکەی 70 مەترە و ژێرەکەشی کەناراوی دەریای رۆژهەڵاتی چینە.
 
دامەزرێنەری قاوەخانەکە دەڵێ "کاتێک هاتینە ئێرە و شاخ و دەریاکەمان بینی، بیرۆکەکە هاتە مێشکم. هەوڵدانمان بووە هۆی گۆڕینی بیرۆکە و هیواکەمان بەم پرۆژە جوانە."
 
گەیشتن بە قاوەخانەکە و خواردنەوەی قاوەیێک لێی، پێویستیی بە ئازایەتییە.
 
هەر گەشتیارێک کە دەچێت، دەتوانێت بە 55 دۆلار 90 خولەک بمێنێتەوە و قاوەیەک بخواتەوە.
 
گەشتیارێک کە دوای چوونی بۆ کلیف کافێ، دەڵێ "چێژبەخش و سەرسامکەر بوو. چووینە سەر رۆخەکە و شتێک بوو هەرگیز ئەزموونمان نەکردبوو. شتێکی نوێ بوو بۆ ئێمە."
 
گەشتیارێکی دیکە باسی ئەوە دەکات؛ "ژیان هەمووی بریتییە لە ئازایەتی بۆ تاقیکردنەوەی شتە نوێیەکان. کاتێک هەنگاوی یەکەم دەنێیت، شتی نوێ و چاوەڕواننەکراو ئەزموون دەکەیت."
 
قاوەخانەکە بەشێکە لە قاوەخانەیێکی دیکەی ناوچەکە، کە بە پاڵپشتیی حکومەتی چین دروستکراون بە ئامانجی راکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ گوندەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.