لە پاکستان لە هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی 23 کەس کوژران

12-12-2023
ساڵح قادر @salihqadr
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە هێرشێکی خۆکوژیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە باکووری رۆژئاوای پاکستان، لانیکەم 23 کەس کوژران و 27 کەسیش بریندار بوون. گرووپێکی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
 
هێرشەکە لە نیوەشەوی سێشەممە، 12-12-2023 لە ناوچەی دیرا ئیسماعلی خان لە هەرێمی خەیبەر بەختونخوا لە نزیک سنووری ئەفغانستان روویداوە، کە بەمدواییە هێرشەکان لەو ناوچانە زیادیان کردووە.
 
بەرپرسێکی پاکستانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: "زۆربەی قوربانییەکان لە کاتی خەودا کوژران و جلی مەدەنییان لەبەردا بووە، بۆیە هەوڵدەدەین ناسنامەکانیان ئاشکرا بکەین، کە ئەوانە سەرجەمیان سەربازن یان نا."
 
بزووتنەوەی جیهادی پاکستان، کە سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستانە، بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام سوپای پاکستان هیچ لێدوانێکی لەبارەی هێرشەکە نەداوە.
 
لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان بۆ سەر دەسەڵات لە ئابی 2021، تووندوتیژییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی پاکستان لەگەڵ ئەفغانستان زیادیان کردووە. حکومەتی پاکستان، بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان بەوە تۆمەتبار دەکات، کە لە پشت زیادبوونی گرژییەکانە، بەڵام حکومەتی تاڵیبان ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
 
بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان هێرشەکانی زیاد کردووە، کە بەشێوەی سەرەکی هێزە ئەمنییەکانی پاکستان دەکەنە ئامانج، بە تایبەتی هێزەکانی پۆلیس. ئەمەش دوای کۆتاییهانتی ئاگربەستێکی لەرزۆکی نێوانیان لە مانگی رابردوودا.
 
بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان لە ساڵی 2007 دامەزراوە، ئەمەش دوای جیابوونەوەی بزووتنەوەکە لە تاڵیبانی ئەفغانستان.
 
بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان بە هەزاران هاووڵاتی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کوشتووە. لە ساڵی 2014 سوپای پاکستان ئۆپەراسیۆنێکی لە دژی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان دەستپێکرد و چەکدارەکانی بزووتنەوەکەی بۆ سەر سنووری ئەفغانستان دوورخستنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.