ریزبەندیی 20 بەهێزترین سوپای وڵاتان؛ پێنج وڵاتی ئیسلامییان تێدایە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهێزترین 20 سوپای وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2025 دیاریکران. ئەمریکا و رووسیا وەک هەمیشە لە ریزبەندی یەکەم و دووەم بەهێزترین سوپای جیهانن. 
 
ناوەندی گلۆباڵ فایەرپاوەر - Global Firepowerـی ئەمریکی، لە راپۆرتی نیوەی دووەمی 2025دا ریزبەندییەکەی بڵاوکردووەتەوە. 
 
ناوەندە ئەمریکییەکە ساڵانە ریزبەندی بەهێزترین سوپای وڵاتانی جیهان بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەوەش 60 هۆکار لەبەرچاو دەگرێت هەر لە هێزی سەربازییەوە تاوەکو دەگاتە ژمارەی سەرباز، بودجەی بەرگری، هێزی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی، توانای لۆجیستی، تەکنۆلۆژیای سەربازی، پێگەی جوگرافی و چەندین هۆکاری دیکە. 
 
لە نوێترین راپۆرتی ناوەندە ئەمریکییەکە، سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهێزترینی جیهانە و سوپای ئۆکراینا لە ریزبەندی 20مینی جیهاندا شوێنی خۆی گرتووە. تورکیا نۆیەم بەهێزترین سوپای جیهانە، ئیسرائیل لە ریزبەندی 15مین، ئێران لە ریزبەندی 16مین و میسر لە ریزبەندی 19میندایە. 
 
پێنج وڵاتی ئیسلامی کە لەم ریزبەندەی بەهێزترین سوپای وڵاتانی جیهاندا شوێنی خۆیان کردووتەوە؛ تورکیا، پاکستان، ئیندۆنێزیا، ئێران و میسرە. 
 
ریزبەندیی بەهێزترین 20 سوپای جیهان لە 2025دا بەمشێوەیە:
 
1- ئەمریکا
2- رووسیا
3- چین
4- هیندستان
5- کۆریای باشوور
6- بەریتانیا
7- فەرەنسا 
8- ژاپۆن
9- تورکیا 
10- ئیتاڵیا 
11- بەرازیل 
12- پاکستان 
13- ئیندۆنیزیا 
14- ئەڵمانیا 
15- ئیسرائیل 
16- ئێران 
17- ئیسپانیا 
18- ئوسترالیا 
19- میسر
20- ئۆکراینا
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتابخانەیەکی خارکیڤ لەژێر زەوی.

لە خارکیڤ ژیان دەچێتە ژێر زەوی؛ 12 هەزار قوتابی لە پەناگەکان دەخوێنن

بەهۆی بەردەوامیی بۆردوومان و مەترسییەکانی جەنگ، بەشێکی زۆری ژیانی دانیشتووانی شاری خارکیڤی ئۆکراینا گواستراوەتەوە بۆ ژێر زەوی. لەو شارە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە قووڵایی حەوت مەتر دروستکراوە کە هەموو پێداویستییەکانی خوێندن و خۆپارێزی تێدایە.