رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کۆچ و گەڕاندنەوەی ئەفغانستان دەڵێ، 228 کەسیان لە عێراق و پاکستانەوە گەڕاندوەتەوە.
وەزارەتی کۆچ و گەڕاندنەوەی ئەفغانستان لە ئێکس بڵاویکردەوە، لە هەفتەیەکدا 224 هاووڵاتییان لە پاکستان و 4 هاووڵاتیشیان لە عێراقەوە گەڕاندوەتەوە وڵاتەکەیان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو هاووڵاتییانە لە زیندانەکانی ئەو دوو وڵاتەدا بوون.
بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، ئەفغانستانییەکانی نێو پاکستان لە دەروازەی سپین بۆلداکەوە گەڕێندراونەتەوە. ئەوانەی عێراقیش لە رێگەی ئێرانەوە گەڕێندراونەتەوە.
ئەوانەی لە پاکستان بوون 2 مانگ لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا بوون و ئەوانەی عێراقیش 4 مانگ لە زیندان بوون. ئەمە بەبێ ئاماژەکردن بە هۆکاری زیندانیکردنیان لەو دوو وڵاتە.
گەڕاندنەوەی ئەو ئەفغانستانییانە دوای ئەوە هات کە 4ی ئەم مانگە، ئەفغانستان 190 هاووڵاتی دیکەی لە عێراق و پاکستانەوە گەڕاندەوە وڵاتەکەی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ