سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا: هاتنەژوورەوەی دیپلۆماتکارانی ئێران بۆ نێو پەرلەمان قەدەخەیە

13-01-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لە کاردانەوەی "سەرکوتکردن و کوشتن"ـی خۆپێشاندەران، بڕیاریدا سەردانی دیپلۆماتکار و بەرپرسانی ئێران بۆ تەواوی بنکە و بارەگاکانی پەرلەمانەکە قەدەخە بکات.
 
رۆژی دووشەممە، 12-01-2026، رۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند: "لە کاتێکدا گەلی ئازای ئێران بەردەوامن لە داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییەکانیان، ئەمڕۆ بڕیارم دا هاتنی هەموو ستافی دیپلۆماسی و هەر نوێنەرێکی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ نێو هەموو بنکە و بارەگاکانی پەرلەمانی ئەورووپا قەدەخە بکەم."
 
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا هۆکاری بڕیارەکەی روونکردووەتەوە و دەڵێت: "ئەم دامەزراوەیە هاوکار نابێت لە شەرعییەتدان بەم رژێمەی کە لە رێگەی ئەشکەنجە، سەرکوتکردن و کوشتنەوە خۆی راگرتووە."
 
پێشتریش مێتسۆلا لەبارەی دۆخی ئێران رایگەیاندبوو، "پێویستە وڵاتانی ئەورووپا کار بۆ خواستەکانی خۆپێشاندەران بکەن." داوای کردبوو لەو چوارچێوەیەدا "سوپای پاسدارانی ئێران بخەنە لیستی تیرۆر و سزاش بەسەر هەموو ئەوانەدا بسەپێنن کە هێرشدەکەنە سەر خۆپێشاندەران و دەیانکوژن."
 
هەڵوێستەکەی یەکێتیی ئەورووپا لە کاتێکدایە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئیران پێی ناوەتە 16یەمین رۆژەوە و ماوەی چوار رۆژیشە هێڵی ئینتەرنێت لەسەرانسەری وڵات بڕاوە.
 
بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران (هێرانا)، لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە 544 خۆپێشاندەر کوژراون و زیاتر لە 10 هەزار و 600 کەس دەستبەسەر کراون.
 
حکومەتی ئێران کوژرانی 111 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی پشتڕاست کردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێکی بی ئێم دەبلیو. وێنە: Reuters

ئەڵمانیا 330 هەزار ئۆتۆمبێلی بی ئێم دەبلیو لە بازاڕ دەکشێنێتەوە

دەسەڵاتی گواستنەوەی فیدراڵیی ئەڵمانیا (KBA) فەرمانی بە کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو کرد کە زیاتر لە 330 هەزار ئۆتۆمبێل لە جیهاندا بکشێنێتەوە. ئەم بڕیارە بەهۆی دۆزینەوەی گرفتێکی تەکنیکییە کە دەکرێ ببێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا.