گەنجێکی دەربەندیخان لە فینلاند گیان لەدەستدەدات

13-02-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گەنجێکی کورد بەناوی ئیسماعیل عەبدول، لە شاری هێلسنکی لە فینلاند فڕنێکی پیتزا بەسەریدا دەکەوێت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
رووداوەکە دوێنێ دووشەممە روویداوە. ئەمڕۆ سێشەممە رەسووڵ خوڕەم، رۆژنامەڤان لە هێلسنکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەکاتی گواستنەوەی فڕنێکی پیتزادا بە بەرزکەرەوە، فڕنەکە کەوتووە بەسەر ئیسماعیلدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، ئیسماعیل ماوەی سێ مانگ بووە ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو و هەر لە شاری هێلسنکی ژیاوە.
 
رەسووڵ خوڕەم گوتیشی، هەوڵدانەکانی کوردانی فینلاند دەستیپێکردووە بۆ رەوانەکردنەوەی تەرمی ئیسماعیل بۆ زێدی خۆی لە هەرێمی کوردستان.
 
ئیسماعیل کە لەنێو کوردانی وڵاتەکەدا بە "تاقە برا" ناسراو بووە و خەڵکی دەربەندیخانە، بە گوتەی رەسووڵ خوڕەم، کەسێکی خۆشەویست بووە لەنێو کوردانی ئەو وڵاتەدا.
 
لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوەدا کە تایبەت بۆ رووداو نێردراوە، کەسە نزیکەکانی گەنجەکە باسی ژیان و چۆنییەتیی گیانلەدەستدانی دەکەن. 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە